هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتاربێژێکی رومادی: هەماهەنگی مەدەنیەکان کارێکی گرنگە بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی داعش

هەماهەنگی خەڵی مەدەنی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی عێراق رێدەگرێت لە هەر هەوڵێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بۆ دووبارە داگیرکردنەوەی رومادی یان هەر شارێکی تری عێراق، وتاربێژ، محەمەد عەلوانی، رایگەیاند هەینی (2 کانونی یەکەم) لە کاتی وتاری هەینیدا لە رومادی.

عەلوانی لە وتاری هەینیدا لە مزگەوتی گەورەی ناوەڕاستی رومادی کە هەزاران نوێژخوێن ئامادەی بوون وتی: "پێویستە هەڵمەتی بونیادنانەوە و دروستکردنی بیناکان دەستپێبکات، بەڵام لەوە گرنگتر، پێویستە هەڵمەتێك دەستپێبکات بۆ ئاشتکردنەوەی ئێمە وەك عێراقی و هەموو دەرگاکان دابخرێن دژی گەڕانەوەی داعش."

هەروەها داوای لە دانیشتوان کرد خۆیان لابدەن لە کردەوەی خیانەت و تۆڵەکردنەوە و رێگەبدەن کە یاسا رێچکەی خۆی وەربگرێت دژی ئەوانەی لەگەڵ داعش تێوەگلاون یان هاوکاری داعشیان کردووە.

عەلوانی وتی: "[هەوڵدان] بۆ تۆڵەکردنەوە لەلایەن دانیشتوانەوە دژی ئەوانەی لەگەڵ داعش تێوەگلاون کاردانەوەیەکی سروشتییە، بەڵام کارێکی هەڵەیە، چونکە ئاژاوە دەنێتەوە."

هەروەها وتی: "ئەم بابەتە دەبێت بەجێبهێڵدرێت بۆ پۆلیس و دادگاکان بۆ سزادانیان بەهەمان شێوەی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە لەلایەن گروپە تیرۆرستیەکەوە،" و رایگەیاند کە داعش "نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات. بەڵکو دوژمنی ئیسلامە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500