هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان شەرگات ئازاد دەکەن لە دەستی داعش

هێزە عێراقیەکان چونەتە ناو شارۆچکەی شەرگات رۆژی پێنجشەممە (22 ئەیلول) دوای روخانی هێڵه‌كانی بەرگریی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەو شارۆچکەیەی پارێزگای سەڵاحەدین، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی بەرگری عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، رایگەیاند کە "هێزەکانی عێراق چونەتە ناو شەرگات و ئاڵای عێراقیان لە سەر بینا حکومیەکان هەڵکردووە دوای شکستێکی گەورەی داعش" لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر موسڵ.

رەسوڵ وتی :"یەکە سەربازیەکان دوژمنیان توشی شۆك کردووە و بەربەستەکانیان تێکشکاندوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆرستان کوژران بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500