هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان 5 گوند لە نزیك شەرگات ئازاد دەکەن

هێزە عێراقیەکان دەستیان بە پرۆسەی ئازادکردنی شارۆچکەی شەرگات کرد لە پارێزگای سەڵاحەدین رۆژی سێشەممە (20 ئەیلول) و تائێستا پێنج گوندیان لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئازارد کردووە، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزە عێراقیەکان پێنج گوندیان لە دەورەبەری شەرگات ئازارد کردووەو ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانیش کوژران دوای چەند کاتژمێرێك لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتگیری ‌هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

رەسوڵ وتی: "گوندەکانی جاسم و مەسڵەحییە و تەلول و زاویە و ناسیحە لە باکور و باشوری شەرگات ئازادکراون،" و رایگەیاند کە سوپا و هێزە پاڵپشتیکەرەکان بەردەوامن لە پێشڕەوی بەرەو ناوەڕاستی شارۆچکەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500