هه‌واڵه‌كانی عێراق

یەکەمین قۆناغی رزگارکردنی شەرگات تەواوبوو: هێزەکانی عێراق

هێزەکانی عێراق سەرکەوتوانە یەکەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شەرگاتیان لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) تەواوکردوە، وەزارەتی بەرگریی رۆژی چوارشەممە (21 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ وتی هەموو گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەری شەرگات، کە لە باشوری موسڵە، رزگارکراون و هێزەکانی عێراق لە ئێستادا لە دەروازەی شارەکەن.

بە دیارونای راگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و تۆپخانەکانی عێراق گردبونەوە و پێگەکانی داعش بۆردومان دەکەن وەك بەشێك لە قۆناغی 'ئۆپەراسیۆنی کازیوەی شەرگات'."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500