هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ده‌ستده‌گرنه‌وه‌ به‌سه‌ر خۆرهەڵاتی شەرگاتدا

خالید تائی

هێزەکانی عێراق دەبینرێن سه‌نگه‌رگیری دەگرن لە بەشی خۆرهەڵاتی شەرگات لەم وێنەیەدا کە 24 ئەیلول لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیەوە وەرگیراوە]

هێزەکانی عێراق دەبینرێن سه‌نگه‌رگیری دەگرن لە بەشی خۆرهەڵاتی شەرگات لەم وێنەیەدا کە 24 ئەیلول لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیەوە وەرگیراوە]

بەرپرسێکی ناوچەکە وتی هێزە پیادەكانی عێراق، بەپاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، پێشڕەویی تیژڕەویان بەدەستهێنا لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی حەویجە و ناوچەکانی دەوروبەریدا لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

پارێزگاری شەرگات عەلی ده‌ودەح دووشەممە (25 ئەیلول) بە دیارونای وت هێزەکانی عێرق تائێستا سەرکەوتووبوون لە ئازادکردنی بەشی خۆرهەڵاتی شەرگات لە پارێزگای سەلاحەدین.

وتی:"هێزە سەربازییەکانمان، بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، سەرکەوتنێکی مەزنیان بەدەستهێناوە. ناوەندی بەری [خۆرهەڵات]ی شەرگات، بە هەر 42 گوندەکەیەوە لەو بەرە گەڕێندراونەتەوە."

"شەرگات ئێستا بەتەواوی شارێکی رزگارکراوە."

وتی هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە پێشڕەوییان تا دەرەوەی سنووری کارگێڕیی شاره‌كه‌ تا ناو زاب، خۆرئاوای قەزای حەویجە و باکوری شاری بێجی.

ده‌ودەح وتی لەو ناوچەیەدا، نزیکەی 10 گوند رزگارکراون، لەنێویاندا نەمل، سبه‌تح، راویین، حەلەوات، ته‌ڵیعە و مەسحەك.

تێبینیشیکرد كه‌ هێزە ئەمنیەکان رووبەڕووی هیچ سەختیەکی بەرچاو نەبوونەتەوە لە پێشڕەوییاندا لە بەری خۆرهەڵاتی شارەکە.

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خاوێن

ده‌ودەح وتی دوای ئەوەی هێڵەکانی پێشەوەی داعش نزیك گوندی کەنعوس تێکشکێنران، "ئۆپەراسیۆنی رزگاری لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی دیکە زۆر بەخێرایی دەڕۆیشت".

وتیشی: "له‌وكاته‌وه‌ی ئەو بەرگرییانە تێکشکێنران، تیرۆریستان تەنیا دوو هێرشی خۆکوژییان ئەنجامدا، یەکێکیان ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بوو، ئەویدیکەش پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو بوو، کە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر پێشڕەویی یەکەکان نەبوو."

ده‌ودەح وتی ناوچە رزگارکراوەکان تاڕاده‌یه‌ك هیچ مین و تەقەمەنیەکیان تێدانەماوە کە بتوانێت پێشرەوی خاوبکاتەوە. وتیشی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی بنکەکانی داعش دەکەنە ئامانج رۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە سەرکەوتنەکەدا.

وتیشی داعش لانیکەم 160 چەکداری لەدەست دا، کە هەندێکیان هێشتا لەژێر داروپەردووی بینا و ماڵەکاندان کە تیایاندا جێگیربووبوون.

هه‌روه‌ها وتی هەڵمەتی رزگارکردنی خۆرهەڵاتی شەرگات ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خاوێن بووە و هیچ زیانێك بەر سوپا یان نزیکەی 1,000 خێزانەکەی ئەو ناوچەیە نەکەوتووە.

ده‌ودەح وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 10 چەکداری عێراقیی داعش خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەکان کرد.

وتیشی: "دۆخی ئەمنی لەئێستادا لە بەری [خۆرهەڵات] سەقامگیرە."

هه‌روه‌ها وتی: "هێزەکانی سوپا کۆنترۆڵی تەواوەتییان بەسەر ناوچە رزگارکراوەکاندا هەیە و کێوماڵدەکەن بۆ ئەو چەکدارانەی هێشتا خۆیان شاردۆتەوە لەگەڵ چەك و تەقەمەنی و حەشارگەكانی بۆمبی دەستکرد."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500