عێراق پێنجشەممە (٢٠ ئەیلول) هێڕشیكرده سهر هەموو ئهو ناوچانهی تاکو ئێستا لهژێردهستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دان و گروپەکە ناچارکراوه بە کەوتنە رەوشی بەرگریەوە له بهناو "خەلافەت"هكهیدا كه تاکو سوریای دراوسێ درێژدەبێتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگهیاند كه هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە بەرەبەیاندا هێرشیانبردە سەر ناوچەیەکی ژێردەستی داعش نزیك لە شاری باكوریی حەویجە لە پارێزگای کەرکوك، چەند رۆژێك دوای هێرشكردنهسهر تهنها پێگهیهكی تری گروپەکە له وڵاتهكهدا.
ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستی داعشدان کەمبوونەتەوە لەدوای شکستەکەی تەمموزی لە موسڵ، کە دوای ئەوە قەڵاکانی دیکەی گروپەکە یەك یەك کەوتنەبەر هێرش له ههردوو بهری سنوورەکە لهگهڵ سوریا.
سەرهكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی پێشبینیی کرد کە هێرشەکە لەسەر هەرێمی حەویجە بە خێرایی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە دژی گروپەکە، کە ئێستا بەرەو رووخان دەچێت.
لەدوای شکستی داعش لە موسڵ و گرتنەوەی ناوچەکانی تەنیشتی، حەویجە و شارۆچکەکانی دەوروبەری دوا شوێنی ژێر دەستی داعشن لە عێراقدا، جگە لە بەشێك لە دۆڵی فورات لهخوارهوهی سنووری سوریا.
عەبادی وتی: "ئێمە لە بەرەبەیانی رۆژێکی نوێدا قۆناغی یەکەمی رزگارکردنی حەویجەمان راگەیاند، کە هاوکات دووپاتکردنەوەی پابەندبوونمانە به بهڵێندان بە گەلەکەمان بۆ رزگارکردنەوەی تەواوی ناوچە عێراقیەکان و نەهێشتنی گروپە تیرۆریستیەکانی داعش."
وتیشی: "سڵاو بۆ هەموو هێزەکان، ئەوانەی چەندین شەڕی رزگارییان بهرپاكردووه لە یەککاتدا و سەرکەوتنی یەك لە دوای یەك بەدەست دەهێنن و با ئەمەش ببێتە یەکێکی دیکە بە یارمەتی خودا."
خێڵهكان بەشداری شەڕەکە دەکەن
بەرپرسانی عێراقی بە دیارونایان وت قۆناغی یەکەمی شەڕەکە تهركیز دهخاتهسەر گرتنەوەی رۆژهەڵاتی شارۆچکەی شەرگات لە باکوری رۆژئاوای حەویجە.
هێزە هاوبەشەکانی هێزی ئەمنی عێراق، هێزی ئامادە و پۆلیسی فیدراڵی، بەشداری لە شەڕەکەدا دەکەن.
قایمامی شارۆچکەی شەرگات وەسمی سوحن وتی هێزەکانی عێراق شەڕەکەیان دەستپێکرد دوای ئەوەی هێزیان نارد و ئامادەکاریەکانیان تەواوکرد بۆ ئەوەی بچنە ناوچەکەوە لە چەند رۆژی رابردوودا.
سوحن بە دیارونای وت: "نزیکەی 1000 چەکداری خێڵهكانی شەرگات و هێزە ناوخۆییهكانی تر لە شەڕەکەدا بەشدارن."
وتی هێزە سەربازیەکان بە پشتیوانی هێزی هەوایی لە هێزە ئاسمانییەکانی عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکەوتووبوون لەوەی هێڵەکانی بەرگری داعش لەناوبەرن.
وتەبێژی فەرماندەیی هاوبەش، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی توانیویانە لە چەند کاتژمێری یەکەمی شەڕدا شەش گوند رزگاربکەن وەك گوندەکانی شانەدەری سەروو، حوشتار و لالوك.
ناوبراو بە دیارونای وت تاکو ئێستا 25 چەکداری داعش کوژراون.
چەکدارانی داعش خۆیان دهدهن بهدهستهوه
سوحن وتی: "داعش لە تیاچووندایە، لە رۆژانی پێش دەستپێکردنی شەڕەکەشدا چەندین ئەندامی گروپەکە خۆین دا بهدهستهوه ."
وتی پاڵیان بە خێزانەکانیانەوە ناوە بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ رۆژئاوای شەرگات کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراقدایە، لە کاتێکدا خۆیان تەسلیمی هێزەکانی پێشمەرگە بوون کە لە بەشەکانی باکور و رۆژهەڵاتی حەویجە جێگیربوون.
سوحن وتی زۆربەی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی شەرگات هەڵهاتبوون پێش ئەوەی شەڕەکە دەستپێبکات.
وتیشی: "سەدان خێزان هەموو رۆژێك هەڵدەهاتن و لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیان کەمیکردووە بۆ شەش بۆ حەوت خێزانی هەڵهاتوو لە رۆژێکدا."
ههروهها وتی: "هێزە ئەمنیەکان پاراستنی مەدەنیە گیرخواردوەکانیان کردوە بە کاری سەرەکی پێش هەموو شتێكی دیکە."
خەمی مەدەنیەکان
رێکخراوە مرۆییەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەسەر چارهنوسی ئهو مەدەنیانهی له هێرشەکەدا گیردهخۆن.
سەرۆکی ناوچهیی کۆمیتەی دەربازبوونی نێدەوڵەتی بهوهكالهت، جەیسۆن کاژەر، وتی: "لەو 85,000 مەدەنەییەی کە هێشا لە ناو حەویجە و چواردەورین 40,000 یان منداڵن و رووبەڕووی ساتێکی خراپ بوونەتەوە بەوەی خەمیانە گیرنەخۆن لە ناو شەڕەکەدا یان لەلایەن هێرشێکی ئاسمانییەوە نەپێکرێن."
وتی: "بۆ ئەوانەی بڕیاریاندا هەڵبێن، مەترسییەکی گەورە هەبوو کە لەلایەن نیشانگرهكانی داعشەوە یان لە رێگای مینەوە بکوژرێن."
داعش بینیی چۆن ناوچهكانی ژێردەستی بە خێرایی کەمبدهبوونهوه لە چەند مانگی رابردوودا دوای ئەوەی چەکدارەکانی رووبەڕووی چەندین هێرش بوونەوە لە یەك ساتدا لە عێراق و سوریا.
سێشەممە، هێزەکـانی عێراق هێرشیکیان کرد بۆ گرتنەوەی دۆڵی فورات، کە یەكێکی دیکەیە لەو دوو ناوچەیەی لەژێردەستی داعشدا ماون.
هەروەها، لە پارێزگای رۆژهەڵاتی دێرەزوور، داعش رووبەڕووی دوو هێرش بۆتەوە -- یەکێکیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە و ئەویتریان لەلایەن شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتهوه.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چوارشەممە وتی هەندێك سەرووتر له رووباری فورات هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سەدا 90 شاری رەققەیان کۆنتڕۆڵکردووە.