هێزەکانی عێراق 11 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە شەڕەکانی نزیك شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی پێنجشەممە (18 ئاب) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: " لە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئاساییدا، هێزێکی سوپا کەوتەبەر هێرشی تیرۆستانی داعش لە چیای حەمرین. شەڕەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێك بەردەوام بوو پێش ئەوەی 11 چەکدار، لەناویاندا سێ کەسی بەڕەگەز ئاسیایی بکوژرێن."
وتیشی: "ژمارەیەك سەرباز لە شەڕەکەدا بە سوکی برینداربوون."
هەروەها وتی: "چەند ئۆتۆمبیلێکی داعش تێکشکێنران و چەكیش، لەنێویاندا ئاڕپیجی و نارنجۆکی دەستی، لە شەڕەکەدا دەستیان بەسەرداگیرا."