هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەی نوێ ئازاددەکەن لە خۆرئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق ناوچەی نوێیان ئازادکرد لە خۆرئاوای موسڵ، بەپشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لەدژی پێگە و بنکەکانی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەینی (3 ئازار) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەمید یەحیا زوبەیدی بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق هەموو رێگەکانییان بەرەو گەڕەکی مەنسور گرتۆتەوە و چەند بنکەیەکی سەربازیی جێماویان لە گەڕەکەدا گرتۆتەوە."

وتی هێزە ئەمنییەکان لەئێستادا ئامادەکاریی دەکەن بۆ هەڵکوتانەسەر گەڕەکی داندان.

وتیشی: "هێزەکانی عێراق تائێستا شەش ناوچەیان پاککردۆتەوە و نزیکەی سێ تەن لە پاشماوەی جەنگ، بۆمب و بۆمی دەستکردیان لابردووە."

وتی، "مەدەنییەکان رێگربوون لە بەکارهێنانی چەکی قورس لە شەڕەکەدا لەلایەن ئێمەوە". وتیشی کە هەرچەندە ئەمە پێشڕەوییەکانی عێراقی هێواشکردۆتەوە، "بەپێی پێویست پێشڕەویی دەکەین".

هاوکات، وتی هاوپەیمانان چەندین هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە لەدژی پێگە و بنکەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش لە خۆرئاوای موسڵ، "و بە دەیان تیرۆرستی گروپەکەیان کوشتووە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500