هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی فەلوجە لە تەقەمەنیی بەردەوامە

چواریەکی فەلوجە پاککراوەتەوە لە مینی زەمینیی، بۆمبی دەستکرد و ماڵی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە جێهێڵراون، وەزارەتی بەرگریی رۆژی چوارشەممە (10 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت کە وەزارەتی بەرگریی چەند تیمێکی پێکهێناوە کە "زەخیرەی سەربازیی، موشەك و رومانەی جێهێڵراوی داعشیان پاککردۆتەوە بەمەبەستی ئامینکردنی ئەو ناوچانە پێش ئەوەی رێ بە هاوڵاتیان بدەن بگەڕێنەوە شوێنە ئازادکراوەکانیان".

وتی: "هێزە ئەمنییەکان چوار بۆمبی دەستکردیان هەڵگرتەوە، 1,560 ماڵ و 48 شوێنی دروستکردنی بۆمبیان پاککردەوە، دەستیان بەسەر 52 چەردەی چەك و بۆمبی دەستکرد و زەخیرەی سەربازییدا گرت، 240 کیلۆمەتری رێگەی سەرەکییان لە فەلوجەشدا پاککردەوە."

وتی: "کارەکان بەردەوامن بۆ پاککردنەوەی تەواوەتیی فەلوجە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500