هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ماڵەکانی فەلوجە لە تەقەمەنی پاکدەکەنەوە

هێزەکانی عێراق 100 ماڵیان پاککردەوە لە تەقەمەنی و بۆمبی دستکرد لە خۆرئاوای فەلوجە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی سێشەممە (6 ئەیلول) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەنبار، لیوا ئسماعیل مەحلاوی، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێك بۆ پشکنین و گەڕان و ئەمینکردنی ناوچە رزگارکراوەکانی نەساف و حەلابسە لە خۆرئاوای فەلوجە، هێزە ئەمنیەکان 100 ماڵیان پاککردەوە کە بە تەقەمەنی تەنرابوون و دەیان بۆبمی دەستکرد و مینیان پوچەڵکردەوە کە لەلایەن 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش) بەجێهێڵرابوون."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "هێزە ئەمنیەکان کار لەسەر ئەوە دەکەن هەموو ناوچەکانی خۆرئاوای فەلوجە ئەمین بکەن تا ئامادەبن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500