هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 3 هێرشی خۆکوژیی داعش پوچەڵدەکەنەوە لە باکوری بەغدا

هێزەکانی عێراق سێ هێرشی خۆکوژییان لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) پوچەڵکردەوە لە دوو ناوچەی جیاواز لە باکوری بەغدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی چوارشەممە (27 تەمموز) رایگەیاند.

وەتەبێژی وەزارەتەکە عەمید سەعد مەعان بە دیارونای وت: " هێزە هاوبەشەکانی عێراق شەوی سێشەممە لە ئۆپەراسیۆنێكی پلانبۆداڕێژراودا بە پشتبەستن بە زانیاریە هەواڵگریەکان دوو تیرۆریستیان کوشت کە هێلەکی بۆمبڕێژکراویان لەبەردابوو لە حورە لە باکوری بەغدا."

وتیشی: "خۆکوژی سێهەمیان خۆی تەقاندەوە کاتێك گەمارۆدرا لە شەقامی سەید شیناوە لە شوعلە، دوای ئەوەی کە پێشتر هەوڵیدابوو لەناو قەرەباڵغیی خەڵکەکەدا خۆی بتەقێنێتەوە."

مەعان وتی روداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە، چونکە خۆکوژەکە لەسەرسوچی شەقامێکی چۆڵدا خۆی تەقاندۆتەوە دوای ئەوەی رازینەبوو خۆی بەدەستەوە بدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500