هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان شكستده‌هێنن به‌ چه‌ند هێرشێکی تیرۆرستیی لە بەغدا

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رۆژی پێنجشەممە (16 حوزەیران) دەستیانگرت بەسەر بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی دا کە بۆ بەکارهێنان لە هێرشی تیرۆرستی لە ناوچەی جیاجیای بەغدادا ئامادەکرابوون.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعان بە مەوتینی وت، "هێزە ئەمنییەکان دەستیانگرت بەسەر بڕێکی زۆر لە [ماددەی] تەقەمەنی و چەك و زەخیرەی سەربازی لەگەڵ زانیاریی کە نیازی تیرۆرستانی بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە ناوچەی جیاجیای بەغدا پشتڕاستدەکردەوە."

وتی تەقەمەنییەکان لە دوو "ئۆپەراسیۆنی دەستپێشکاریی پلانی ورد بۆ دانراو"ی جیاوازدا دەستیان بەسەرداگیرا، لە دوو ناوچەی جیای بەغدا. وتیشی سێ گومانلێکراویش دەستگیرکران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500