هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانیی دژە-داعش ئامادەکاریی بۆ هێرشی موسڵ دەکات

دیپلۆماتکارە باڵا و بەرپرسە سەربازییەکان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) پێنجشەممە (21 تەمموز) بۆ رۆژی دووەم کۆبوونەوە بۆ ئامادەکاریی شەڕی موسڵ، قەڵای ئەو گروپە لە عێراق، بە پێی ئاژانسی فرانس پرێس.

وەزیری بەرگریی و دەرەوەی زیاتر لە 40 وڵات لە واشنتۆن گردبوونەوە، لەکاتێکدا هاوپەیمانە ناوخۆییەکانی لە سوریا پێشڕەوییان دەکرد.

موسڵ دەبێتە چەقی كیشکردنی هێرشەکان لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتیی دژی داعش برێت مەکگورك وتی، "با بیرمان بێت، موسڵ ئەو شوێنەیە کە [سەرکردەی داعش] ئەبوبەکر بەغدادیی لە تەمموزی 2014 دا خەلافەتە ساختەکەی لێوە راگەیاند."

وتی، "ئەگەر هێرشی زەمینیی بەشێوەیەکی دروست ئەنجامبدەین، لەهەموو روویەکەوە، لەوێوە دەتوانین چارەنووسیان دیاریبکەین."

لە یەکەم رۆژی گفتوگۆکاند، وەزیرە بەرگرییەکان بەجیا کۆبوونەوە بۆ باسکردنی تاکتیکەکانی بەرەی جەنگ لەکاتێکدا وەزیرەکانی دەرەوە بەڵێنی 2 ملیار دۆلاریان دا وەك کۆمەکی بونیادنانەوە.

کۆبوونەوەکەی پێنجشەممە ئەوانی کۆکردەوە بۆ باسکردن لەوەی چۆن دەستەبەری ئەوەبکەن سەرکەوتن لە موسڵ رێککەوتنێکی سیاسیی خێرای بەدوادا دێت، لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارەکانیشدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500