هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکان 6 چەکداری داعش نزیك رەمادی دەکوژن

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار رەزیجی رۆژی چوارشەممە (20 تەمموز) رایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان شەش چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە خۆرهەڵاتی رەمادیی کوشت.

رەزیجی بە دیارونای راگەیاند، "بەیانی چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشێکیان بۆ سەر حەشارگەیەکی داعش لە ئەلبوعوبێد، 12 کیلۆمەتر خۆرهەڵاتی رەمادی، ئەنجامدا، شەش تیرۆرستیان کوشت و یەکێکی تریان بریندارکرد."

وتی، "حەشارگەکە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەوە بەتەواوی تێکشکا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500