هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو بەرپرسی باڵای داعش لە هێرشە ئاسمانییەکەی موسڵدا کوژران

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو ئەندامی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت دوای بە ئامانجگرتنی پێگەکانی لە کەناری خۆرهەڵاتی موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پێنجشەممە (13 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان رۆژی چوارشەممە پێگەیەکی داعشیان بەئامانجگرت نزیك بە کارگەیەکی چیمەنتۆ لە کۆکجەلی."

وتی دوو بەرپرسی باڵای داعش لە هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژران، لەنێویاندا "ئەیسەر مەروان کە بەرپرسی دەزگا ئەمنییەکانی داعش بوو، لەگەڵ عەیفان سەعد فەهداوی کە بەرپرسی دەزگای سەربازیی گروپەکە بوو".

وتیشی: "شەش ئەندامی دیکەی داعش کوژران، جبەخانەیەکی سەربازیی، چەك و چوار ئۆتۆمبیل لە هێرشە ئاسمانییەکەدا تێکشکێنران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500