هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای موسڵ پێنجشەممە (6 نیسان) چەند ئەندامێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت، لەنێویاندا سەرکردەی بیانی ههبوون، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا و گەڕەکی 17 تەموزیان کردە ئامانج و بارەگاکانی داعشیان تێکشکاند لە ناوچەکەدا."
بهیاننامهكه راشیگهیاند كه 17 ئەندامی داعش، لەنێویاندا سەرکردەی بیانی، کوژران لە هێرشەکەدا.
ههندێك له کوژراوەکان بریتیبوون له موحسین ئەحمەد عەوادی خهڵكی سعودیه، ناسراو بە ئەبو ریماس، کە بەرپرسی تەقینەوە خۆکوژیەکان بوو لە "بەتالیۆنی هەڵۆکانی خەلافەت"؛ بەرپرسێکی سەربازیی بەتالیۆنەکە، عەبدولڕەزاق حەمدون، ناسراو بە ئەبو هیشام، ههروهها خالید ئەبو شەرەفی ئوستڕالی و ئەحمەد خالیدی فەڕەنسی، ناسراو بە ئەبو عائیشە کە بەرپرسی کەتیبەی چهكداره ئینغیماسیهكان بوو لەهەمان بەتالیۆندا.