رۆژی دووشەممە (18 تەمموز) سوپای عێراق و پێشمەرگە و هێزە خێڵەکیەکان، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گوندێکی باشوری موسڵیان لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) رزگارکرد.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جبوری بە مەوتنی وت هێزەکانی عێراق ئێوارەی دووشەممە چونە نێو گوندی عەوسەجە لەنزیك گەیارە "دوای چەند شەڕێك کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پشتگیری دەکرا و تیایاندا داعش زیانی گەورەی لێکەوت."
وتی ئاڵای عێراق لە گوندەکە هەڵکرا و ئۆپەراسیۆنەکانیش بۆ بەتەواویی پاککردنەوەی بەردەوامە. ئاماژەی بەوەشکرد کە داعش " لە داڕماندایە".