هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر رێگایەکی سەرەکی لە باشوری رۆژئاوای کەرکوك 10 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت، لەنێویاندا سەرکردەیەکی باڵا، دووشەممە (17 نیسان)، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.
بەیاننامەکە رایگەیاند: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارهەڵگرێکی کردەئامانج کە 10 ئەندامی داعشی هەڵگرتبوو لەسەر رێگای سەرەکیی ریاز و حەویجە."
راشیگهیاند: "هەموو سەرنشینانی بارهەڵگرەکە کوژران لە هێرشەکەدا، لەنێویاندا عەممار حەسەن محەمەد حەسەنی ناسراو بە ئەبو نەبیل کە بەرپرسی ئەمنی بوو."