رۆژی چوارشەممە (6 تەمموز) وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی سێ هێرشی ئاسمانییان دژی کامپێکی راهێنان و دوو موشەکهاوێژی "دەوڵەتیی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەنجامدا لە نزیك گەیارە، 90 کیلۆمەتر باشوری موسڵ.
وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن وتی، "بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی چەند هێرشێکی ئاسمانیی سەرکەوتوویان ئەنجامدا دژی سێ پێگەی داعش نزیك بە بنکەی گەیارە و گوندی حاج، لەنێویاندا کامپێکی بچوك بۆ راهێنان و داڵدەدانی چەکداران و دوو موشەكهاوێژ کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهێنران بۆ تۆپبارانی هێزەکانی عێراق و گوندەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆی لە نزیك گەیارە و مەخمور."
وتیشی، "لە هێرشە ئاسمانییەکاندا لانیکەم 30 تیرۆرست کوژران و چەندین موشەکهاوێژ و بڕێك لە چەك و تەقەمەنیی تێکشکێنران."