هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان کامپێکی مەشقی داعش لە باشوری موسڵ تێکدەشکێنن

رۆژی دووشەممە (6 حوزەیران) فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی چەند ئامانجێکی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)، لەنێویاندا کامپێکی مەشقکردن، لە بەعاجی باشوری موسڵ تێکشکاند، وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا وتی.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین ئەلجەبوری بە مەوتینی وتی، "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆمبارانی بینایەکی داعش و کامپێکی مەشقیان لە بەعاج کرد، کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی لانیکەم 40 تیرۆرست."

وتیشی، "هێرشە ئاسمانییەکان کە ئەم بەیانییە ئەنجامدران، چەندین چەك و ئۆتۆمبیل و کەلوپەلی داعشیان تێکشکاند."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500