فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی چەند هێرشێکی ئاسمانییان ئهنجامدا رۆژی چوارشەممە (7 ئەیلول) و پێگەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە سنوری عێراق-سوریا کردە ئامانج، زیانی زۆریان بە گروپەکە گەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.
فەرماندە نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان نۆ ئامانجی داعشیان پێکا، لەنێویاندا کاروانە گەڕۆکەکان کە لەنێوان عێراق و سوریادا تیرۆرستیان دەگواستەوە، تونێل، کهمپێکی راهێنان و ئەو بینایانەی گروپەکە وەك شوێنی پشودانی ئەندامەکانی بەکاریدههێنا."
وتیشی: "بە دەیان چەکداری داعش لە هێرشە ئاسمانییەکەدا کوژران، لانیکەم 20 ئۆتۆمبیل، زۆرینەی دهبڵ ئهكسل، چەك و زەخیرەی سەربازیی تێکشکێنران."
فەرماندەیی جەزیرە و بادییە رۆژی چوارشەممە رایگەیاند سەرەڕای ئەوەش، هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان چوار بەرپرسی داعشیان کوشت لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەکانی گروپەکە لە خۆرئاوای ئەنبار.
فەرماندەی جەزیرەی و بادییە لیوا محەمەدیی لە راگەیەندراوێکی تەلەفزیۆنییدا وتی: "بەیانیی چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی ئاسمانییان دەستپێکرد و بنکە گرنگەکانی داعشیان کردبوە ئامانج لە گەڕەکی بەکر لە باشوری هیت، چوار بەرپرسی عێراقیی داعشیان کوشت."
وتی: "لە هێرشە ئاسمانییەکەدا چەکێکی ئۆتۆماتیکیی و ئۆتۆمبیلێکیش کە موشەکهاوێژێکی هەڵگرتبوو، تێکشکێنران."