هێزە هاوبەشەکانی عێراق رۆژی سێشەممە (18 حوزەیران) گوندی تەلول باجیان لە پارێزگای سەلاحەدین لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئازادکردوە، ئەم ئۆپەراسیۆنەش بەشێکە لە پێشڕەوییە بەردەوامەکانی سوپا لە شەرگات.
وەزارەتی بەرگریی لە راگەیەندراوێکدا وتی، "یەکەکانی ئاژانسی دژە-تیرۆر و فیرقەی نۆی پیادە تەلول باجیان لە قەزای شەگات ئازادکردووە، ئاڵای عێراقیشیان لەسەر بیناکان بەرزکردۆتەوە."
راگەیەندراوەکە وتی، "هێزە رزگارکەرەکان لە دوورەوە چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان تەقاندۆتەوە و زیانی گیانیی و مادییان بە دوژمن گەیاندووە." ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوامن لە پێشڕەویی بۆ ئازادکردنی شەرگات.