هێزەکانی عێراق بەرەو ناوەندی شاری شرگات دەکشێن

لە راگەیەندراوێکی رۆژی پێنجشەممە (30 حوزەیران) وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هێزەکانی عێراق دەستیانکردووە بەپێشڕەویکردن بەرەو ناوەندی شاری شرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین و ناوچەی زیاتریان پاککردۆتەوە لە جەنگی ئازادکردنەوەی شارەکە لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

راگەیەندراوەکە وتی "زیاتر لە 15 کیلۆمەتر لەنێوان دوڕیانی شەرگات و ناوەندی شارەکەدا پاککراوەتەوە لەلایەن هێزەکانی دژە-تیرۆر و هێزەکانی سوپای عێراقەوە."

راگەیەندراوەکە وتیشی "تەلول باج یەکێکە لە ناوچە رزگارکراوەکان."

وتیشی، "لە ماوەیەکی پێوانەییدا سەرکەوتن رادەگەیەنین و شارەکە بەتەواوی ئازاد دەکەینەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)