هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ ئازادکردنی مەکحول دەستپێدەکات

وەزارەتی بەرگریی عێراق رۆژی هەینی (24 حوزەیران) دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی راگەیاند بۆ ئازادکردنی شارۆچکەی مەکحولی باکوری تکریت لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ وتی یەکەکانی سوپا، پۆلیسی فیدراڵیی و ئاژانسەکانی دژە-تیرۆر بەشداریی لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەکەن، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی و هێزیی ئاسمانیی عێراق.

رەسوڵ بە مەوتینی وت، "شارۆچکەکە، کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باکوری تکریتە، بەمزوانە دەگەڕێتەوە دەستی دانیشتوانەکەی."

وتی هێزەکانی عێراق "لە چەند کاتژمێری سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرکەوتووبوون لە یارمەتیدانی دەیان مەدەنی بۆ جێهێشتنی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەکە."

وتی هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق و هاوپەیمانان بۆمبارانی مۆڵگەکانی داعشیان کرد و چەندین چەکداری گروپەکەیان کوشت، بەمەش زیانێکی زۆریان لە ریزەکانی داعش دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500