هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق پێش هێرشی رزگاری لە تەلەعفەر دەدەن

ئاژانسی فرانس پرێس

سەربازانی عێراق لەسەر ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش دانیشتوون لە رێگەیاندا بەرەو تەلەعفەر لە 9 حوزەیراندا، لەکاتی شەڕی بەردەوامدا بۆ گرتنەوەی شارەکە لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). هێزی ئاسمانیی عێراق لە 15 ئابدا دەستیکرد بە لێدان لە پێگەکانی داعش لە شارۆچکەکە لە ئامادەکارییدا بۆ هێرشێکی نوێی زەمینی. [محەمەد شەهید / ئاژانسی فرانس پرێس]

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق سێشەممە (15 ئاب) هێرشێكی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ سەر پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئامادەکارییاندا بۆ هێرشێکی زەمینی بۆ گرتنەوەی ئەو شارۆچکەیەی نزیك سنووری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

تەلەعفەر دوایین قەڵای باکوری عێراقی ژێردەستی داعشە کە ماوەتەوە دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق لە تەمموزدا موسڵیان لەدەست گروپەکە سەندەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "ئامادەکاری بەردەوامە و چاوەڕوانی رێنمایی فەرماندەی هێزە سەربازییەکان [سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی] ده‌كرێت" بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.

وتیشی هەرچەندە هێرشی سەرەکیی گرتنەوەی تەلەعفەر هێشتا دەستیپێنەکردووە، هێزی ئاسمانی لە پێگەکانی داعشی دا لە شارۆچکەکەدا.

پلانەکان بۆ گرتنەوەی تەلەعفەر دووشەممە (14 ئاب) راگەیەندرا لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ، فەریق رائید شاکر جەودەت، کە وتی "یەکە زرێپۆش و تایبەتەکان" بەرەو شارۆچکەکە دەڕۆن.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا نەجمەدین جبوری، وتی دوانزە ئەندامی داعش لە هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیماناندا کوژران ئەم بەیانیە لەسەر بینایەك كه‌ گروپەکە بەکاریدەهێنا وەك بنکەی خۆی لە ناوەندی تەلەعفەردا.

جبوری بە دیارونای وت بیناکە، كه‌ کەوتۆتەسەر شەقامی سەرەکیی ناوەندی شارەکە، دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی تێدابوو، لەگەڵ ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی و زەخیرەی سەربازیی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500