هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق زەنگورە و ئەلحەلەبسا لە داعش دەگرنەوە

پۆلیسی پارێزگای ئەنبار رۆژی چوارشەممە (22ی حوزەیران) رایگەیاند کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق ناوچەکانی زەنگورە و ئەلحەلەبسایان لە باکوری رۆژهەڵاتی رەمادی لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) گرتۆتەوە.

سەرۆکی پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی ئەرزایج لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "سوپا و پۆلیس و هێزی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان توانیویانە ناوچەکانی زەنگورە و ئەلحەلەبسا پاکبکەنەوە."

ناوبراو وتی هێزەکانیان بە دەیان چەکداری داعشیان کوشتوە و دوو ئوتومبیلی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاندووە کە هەوڵیاندابوو یەکینەکانی هێزەکانی عێراق بکەنە ئامانج.

وتیشی : "هێزەکانی ئاسایش ماڵ و باڵەخانە و دوکانەکانی ناوچە رزگارکراوەکان دەپشکنن بۆ لابردنی بۆمبی چێندراو، هەروەها رووخاندنی ئەو خانوانەی بە بۆمب تەنراون، ئەمەش بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانەیە تا گەڕانەوەی دانیشتوانە ئاوارەکەی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500