بە دەیان چەکداری داعش لە باکوری رەمادی دەکوژرێن

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند کە بەدەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی پێنجشەممە (16 حوزەیران) لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییدا لە باکوری رەمادی کوژران.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار رزەیج بە مەوتنی وت: "رۆژی پێنجشەممە هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشێکی زەمینی فراوانیان لە ناوچەکانی ئەلبو ڕیشە، زەنگورە و تاوی دەستپێکرد بۆ پاککردنەوەیان لە چەند کەسێکی تێرۆریست کە بەمدواییانە لەو ناوە دەرکەوتبوون."

وتی جەنگێکی توندوتیژ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێك بەرپابوو، پاشئەوەی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و جەنگاوەرە خێڵەکیەکان گەیشتنە ئەو ناوچانە.

وتیشی پێگەکانی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە لێیاندرا.

رزەیج وتی: "زیاتر لە 40 تیرۆرست کوژران و ناوچەکەش بەتەواوەتی پاککرایەوە." ئاماژەشی بەوە کرد کە چەندان ئەندامی هێزە ئەمنیەکانیش لەو شەڕەدا کوژران یان برینداربوون.

وتیشی: "ئەو ناوچانە ئێستا بەتەواوەتی دەستیان بەسەردا گیراوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500