هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆ ئازادکردنی زەنگورە دەستپێدەکەن

وەزارەتی بەرگریی لە راگەیەندراوێکدا وتی رۆژی دوشەممە (20 حوزەیران) هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانیان بۆ ئازادکردنی ناوچەی زەنگورە لە باکوری رەمادی لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) دەستپێکرد.

وەزارەتەکە وتی، "ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێك بۆ ئازادکردنی ناوچەی زەنگورە تا ئەلبوڕیشە لە باکوری رەمادی لەدەست باندە قێزەونە تیرۆرستیەکانی داعش دەستیپێکرد."

راگەیەندراوەکە وتی، "پاڵەوانەکانی لیوای کۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فەوجی تاکتیکیی پۆلیس، بە پاڵپشتیی فیرقەی تۆپهاوێژ و هێزی ئاسمانیی سوپا، بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردن و لەئێستاشدا خەریکی شەڕکردنن بۆ دەرکردنی داعش لە شارەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500