هه‌واڵه‌كانی عێراق

چاودێرییەك: رۆژنامەنوسانی سوریا لە وڵاتانی تریشدا هێشتا مەترسییان لەسەرە

بەگوێرەی راپۆرتێک، رۆژی دووشەممە 20 حوزەیران، رێکخراوێکی چاودێریی مافی میدیاکاران رایگەیاند ئەو رۆژنامەنوسە سوریانەی پەنایان بۆ وڵاتانی ئەردەن و لوبنان و تورکیا بردووە، هێشتا مەترسییان لەسەرە، سەرەڕای هەڵاتن لە وڵاتی خۆیان، هەروەک لە راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێسدا هاتووە.

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور (RSF) رایگەیاند: "سەدان رۆژنامەنوسی پیشەیی و ناپیشەیی لەو وڵاتە هەڵهاتوون چونکە دەکرا روبەڕووی دەستدرێژیی بەئەنقەست و توندوتیژیی سەختی ناو ناکۆکیەکان ببنەوە."

بەگوێرەی راپۆرتەکە "زۆربەیان بەردەوام تەگەرەیان دێتە بەردەم و لە سەلامەتی خۆیان دەترسن، لەو وڵاتانەشدا کە پەنایان بۆ بردووە."

راپۆرتی رێکخراوەکە پشتی بە چاوپێکەوتن لەگەڵ 24 رۆژنامەنوسی سوری بەستووە کە ئێستا لە وڵاتانی دراوسێ دەژین.

رێکخراوەکە رایگەیاند کە سەرەڕای روبەڕوبوونەوەی هەڕەشە لە ناو یان دەرەوەی ئەو وڵاتانەی داڵدەیان داون و هەندێجاریش هێرشی کوشندە، دەسەڵاتداران مافی رۆژنامەنوسانیان سنوردارکردووە بۆ جوڵە بەئازادی، هەڵبژاردنی شوێنی نیشتەجێبونیان، یان بەجێهێشتنی وڵاتەکە و گەڕانەوەیان.

هەروەها رایگەیاند: "مافی پاراستنیان لەمەترسیدایە و بەشێوەیەکی یەکسان دەستیان بە پاراستنی یاسایی. لە کارکردندا روبەڕووی چەوساندنەوە و کۆیلایەتی دەبنەوە. دەشێت بەشێوەی هەڕەمەکی دەستگیربکرێن، دەستبەسەربکرێن یان بگەڕێندرێنەوە بۆ سوریا."

بەگوێرەی راپۆرتەکە: "دەشێت بەفەرمی و یاسایی ناساندنی رۆژنامەنوسانی سوریا و کاری رۆژنامەوانییان لە زۆر پێشێلکاری و هەڕەشە بیانپارێزێت و چوارچێوەیەکی یاسایی و کارگێڕییش بە چالاکیەکانیان ببەخشێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500