هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی: 150 کەس لە نۆرینگەکانی حەلەب رزگارکران

نزیکەی 150 کەسی مەدەنی بەشەو لە سەنتەرێکی تەندروستی شاری حەلەبی کۆنەوە هێنرانە دەرەوە، رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی پێنجشەممە (8 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

رێکخراوەکە رایگەیاند کە لاشەی 11 کەسیش هێندراونەتە دەرەوە کە بەهۆی جەنگەوە پێکرابون یان مردبون بەهۆی نەبونی داو و دەرمان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رژێمی سوریا نزیکەی %80 رۆژهەڵاتی حەلەبی گرتۆتەوە لەوکاتەوەی دەستی بە هێرشکرد سێ هەفتە لەمەوبەر، و دەیان هەزار مەدەنیش ئاوارە بوون.

رێکخراوەکە ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا لە شەودا لەگەڵ خاچی سوری سوریا بۆ هێنانە دەرەوەی 150 کەسی نەخۆش و مەدەنی لە بنکەی تەندروستی دار سەفەع لە حەلەبی کۆن.

رێکخراوەکە هەروەها وتی کە بنکەکە کە پێشتر ماڵێکی چاودێری تەندروستی بوو فراوانکراوە بۆ لەخۆگرتنی ئەوانەی نەخۆشی دەماغیان هەیە یان کەمئەندامن، و چەندین نەخۆشی مەدەنی و کەسی بریندار پەنایان بۆ بردووە.

نێردەی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی، ماریانە گاسەر وتی: "ئەو نەخۆش و مەدەنیانە لە ناوچەکەدا گیریانخواردووە بۆ چەندین رۆژ بەهۆی پێکدادانەکان و نزیکی ناوچەکە لە بەرەی جەنگەوە. هەندێکیان ناتوانن بجوڵێن و پێویستیان بە ئاگاداری و چاودێری تایبەت هەیە."

هەردوو رێکخراوەکە هەوڵیانداوە بنکەکە چۆڵ بکەن لەخەڵك لە سێشەممەوە، بەڵام ناچاربوون کە هەوڵەکان دوابخەن بەهۆی قورسی شەڕەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500