هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵ نزیك لە فەلوجە دەدۆزنەوە

هێزە عێراقییەکان گۆڕێکی بە کۆمەڵیان دۆزییەوە کە لاشەی 400 کەسی تێدابوو، زۆربەیان سەرباز بوون و لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە لە داگیرکاریی یەك ساڵەی سەقڵاوییەی باکوری فەلوجەدا کوژرابوون، وەك قایمقام جاسم ئەلمحەمەدی رۆژی دووشەممە (6 حوزەیران) وتی.

ئەو مەوتینی وت، "گۆڕەکە بە رێکەوت لەناوچەی شوهەدای ناوەندی سەقڵاوییە و لە مەیدانێکی گشتیی گەورەدا دۆزرایەوە، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان خەریکی پشکنین و پاکردنەوەی شارۆچکەکە بوون پێش ئەوەی رێ بە خەڵکی مەدەنیی بدەن بگەڕێنەوە."

وتی، "تا درەنگانێکی رۆژی شەممە 400 لاشە ریزکران، هێشتاش گەڕان بەردەوامە چونکە ئاماژەی ئەوە هەیە لاشەی زیاتر بدۆزرێتەوە لەو چاڵە گەورەیەی جەستەی قوربانییەکانی تێدا شاردرابوونەوە."

وتیشی، "قوربانییەکان نزیکەی ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە گولەباران کراون."

راجیح بەرەکات ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت، "گۆڕە بەکۆمەڵەکە خەڵکانی مەدەنییشی تێدایە کە لەلایەن داعشەوە لەسەر چەند تۆمەتی جۆراوجۆری وەك سیخوڕییکردن و شکاندنی یاساکانی گروپەکە گولەباران کراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500