لێکۆڵەرانی عێراقی پشکنینێکی سەرەتاییان ئەنجامدا سێشەممە (8 تسرینی دووەم) لە شوێنەواری گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە لە ناوچەیەکی باشوری موسڵ دۆزرایەوە کە لەم دواییانەدا لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندرایەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
دیوارێکی خۆڵین دەوری شوێنەوارەکەی داوە، کە پارچەی جەستە و ئێسكەکان لەناو خاشاکدا دەبینرێن کەلەوێ فڕێدراون.
لێکۆلەرەکان، کە هەندێکیان دەمامکیان بەستبوو لەبەر بۆنی ناوچەکە، سەرنجیان نوسییەوە لە سەر گۆڕە بەکۆمەڵەکە.
سەرۆکی ژوری لێکۆڵینەوەکان لە سکرتاریەتی گشتی سەرۆك وەزیران، محەمەد تاهیر تەمیمی، وتی: "ئەمڕۆ، تیمەکە پشکنینێکی سەرەتاییان ئەنجامدا،" و رایگەیاند کە ئەو هەماهەنگی و پشتیوانی هەوڵەکانی لێکۆڵینەوەکە دەکات.
تەمیمی کوشتنی خەڵکەکەی لەم جێگەیە بە "رەشەکوژی" ناوبرد، و وتی کە قوربانیەکان چاو و دەست و قاچیان بەسترابوو.
هەروەها رایگەیاند کە هەندێك لە لاشەکان سەریان پێوە نییە، لەکاتێکدا کە لاشەی ئەوانی تر پارچە پارچە کراون.