هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق کێڵگە نەوتیەکانی عەلاس و عەجیل دەپارێزن

پۆلیسی فیدراڵی عێراق رۆژی هەینی، 3 حوزەیران، رایگەیاند کێڵگە نەوتیەکانی عەلاس و عەجیل لە رۆژهەڵاتی تکریت لە مەترسی پاشماوە و شانە تێرۆریستیەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) پارێزراون.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا رائید شاکر جەودەت، بە مەوتینی وت: "هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و دەزگای دژە تێرۆر رۆژی پێنجشەممە ناوچەیەکی 40 کیلۆمەترییان لەدەوروبەری کێڵگە نەوتیەکانی عەلاس و عەجیل کونترۆل کرد، پاش تێکشکانی پێگەکانی دوژمن و گردبوونەوەکانیان و کوشتنی زیاتر لە 70 تێرۆریست لە شەش رۆژی پێشوودا."

وتیشی: "داعش چەندین جار هێرشی دەکردەسەر ئەم دوو کێڵگە نەوتیە و موشەكبارانی دەکردن بۆ وێرانکردنی ژێرخانەکانیان و رێگاگرتن لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن. هەروەها داعش هەڕەشەیان لە ژیانی کرێکار و ئەندازیارەکان دەکرد."

ئەم فەرماندەیە وتی هێزەکانی عێراق بازگە و بورجی چاودێرییان لە دەوری ئەم دوو کێڵگە نەوتیە دانا بۆ بەتەواوی پاراستنیان. ئاماژەی بەوەش دا کە لەناو کوژراوەکاندا شەڕکەری بیانیشیان تیابوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500