هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق هەوڵێکی داعش بۆ بە قاچاخبردنی نەوت لە سەلاحەدین شکستپێدەهێنن

خالید تائی

فەرماندە سەربازییەکانی عێراق پشکنین بۆ وێستگە ئەمنیەکانی دەوری کێڵگەی نەوتی عەلاس دەکەن لە پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق، لە 28 ئایار بڵاوکراوەتەوە]

فەرماندە سەربازییەکانی عێراق پشکنین بۆ وێستگە ئەمنیەکانی دەوری کێڵگەی نەوتی عەلاس دەکەن لە پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق، لە 28 ئایار بڵاوکراوەتەوە]

سوپای عێراق سێشەممە (28 ئایار) شکستی بە هەوڵێکی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێنا بۆ بەقاچاخبردنی بەنزین لە کێڵگەیەکی سەرەکیی پارێزگای سەلاحەدینەوە.

هێزە ئاسمانییەکان بۆمبارانی دوو تەنکەری پڕ لە بەنزینیان كرد کە بۆ به‌ قاچاخ بردن ئامادەکرا بوو، لەگەڵ دوو پیکاب، یەکێکیان بۆمبڕێژکرابوو نزیك بە کێڵگەی نەوتی عەلاس لە خۆرهەڵاتی شاری تکریت.

لەو هێرشەدا 10 ئەندامی داعش کوژران.

کێڵگە نەوتییەکانی عەلاس و عەجیل لە خۆرهەڵاتی تکریت دەیان بیریان تێدایە، بەجۆرێك یەدەگی نەوت تیایاندا بە سێ ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت.

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت دەبینرێت لە کێڵگە نەوتییەکانی عەلاس و عەجیل لەم وێنەیەدا کە 12 تشرینی یەکەم 2018 بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای نەوتی باکور]

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت دەبینرێت لە کێڵگە نەوتییەکانی عەلاس و عەجیل لەم وێنەیەدا کە 12 تشرینی یەکەم 2018 بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای نەوتی باکور]

بەڕێوبەری ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین، سەبهان مەلا جیاد بە دیارونای وت: "پاشماوەکانی داعش بەردەوام هەوڵی شکاندنی پارێزبەندیی ئەمنیی دەوری کێڵگە نەوتییەکانی عەلاس و عەجیل دەدەن تا دەستبگرن بەسەر بیرە دوورەدەستەکاندا و نەوت بە قاچاخ بەرن."

وتی: "هەوڵەکان هەمیشە شکستدەهێنن، لەبەرئەوەی هێزە ئەمنییەکان بەرپەچی هێرشەکان دەدەنەوە و سوپا یان هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانان لەو تەنکەرانە دەدەن کە نەوتی خاو و پێکهاتەکانی دەگوازنەوە."

وتیشی هێزەکانی عێراق لە 23 ئایار شکستیان بە هێرشێك هێنا دژی بازگەیەکی پاسەوانی لە کێڵگەی عەلاس.

مەلا جیاد وتی: "دوو کێڵگەکە کەوتوونەتە ناوچەیەکی بەرفراوانی جوگرافییه‌وه‌ کە ناسراوه‌ به‌ سەختیی خاکه‌كه‌ی."

وتیشی ئەمە وادەکات ئەگەری هێرشکردنە سەری بەردەوامی هەبێت لەلایەن ئەو چەکدارانەوه‌ كه‌ هێشتا خۆیان شاردۆتەوە لەو دۆڵانەدا كه‌ درێژدەبنەوە به‌ره‌و پارێزگای دیالە و کەرکوك.

بەهێزکردنی هەنگاوە ئەمنییەکان

مەلا جیاد وتی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین "مەبەستیانە گفتوگۆی ئەم کێشەیە بکەن لەکاتی کۆبوونەوە مانگانەکانی لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگادا کە لەلایەن پارێزگاری سەلاحەدین عەمار جەبر خەلیلەوە بەڕێوەدەبرێن".

وتی لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەك پێشنیاز دەکرێن، "بەرچاوترینیان زیادکردنی ژمارەی پاسەوان، سەرباز، بازگەی پۆلیس و پاسەوانان و بەهێزکردنی دەوریەی گەڕۆك و جێگیر بۆ دابینکردنی پاراستنی زیاتر بۆ هەردوو کێڵگە [نەوتییەکە]".

وتیشی: "هەوڵدەدەین خەڵکی گوند و شارۆچکەکانی نزیك بە کێڵگەکان بەشداری پێبکەین لە پاراستنی ناوچەکانیان" چونکە باش شارەزای جوگرافیای ناوچەکانیانن و دەتوانن باشتر درك بە جوڵە گومانلێکراوه‌كان بکەن.

کۆبوونەوەکانی پێشتری لیژنەی ئەمنیی باڵا بوونە هۆی زیادکردنی چاودێریی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە دژی پاشماوەکانی داعش -- بەتایبەتی لە زنجیرە چیاکان و ناوچەی جەزیرەی خۆرئاوای پارێزگاکە.

وتی ئەم هەنگاوانە "لەمڕۆدا یارمەتیدەری سەقامگیریی پارێزگاکەن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500