هه‌واڵه‌كانی عێراق

21 چەکداری داعش لە شەڕەکانی خۆرهەڵاتی تکریت کوژران

رۆژی پێنجشەممە (2 حوزەیران) هێزە عێراقییەکان بەرپەرچی هێرشێکی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان دایەوە کە کرابوە سەر پێگەکانی سوپا لە چیای حەمرین لە رۆژهەڵاتی تکریت، وەك وەزارەتی بەرگریی عێراق وتی، لە ئەنجامدا 21 چەکداری گروپەکە کوژران.

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە مەوتینی وت، "بەیانی پێنجشەممە بە دەیان تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگاکانی سوپا لە چیای حەمرین، بەڵام بەیارمەتی فڕۆکە جەنگیی و کۆپتەرەکانی هاوپەیمانان بەرپەرچیان درایەوە."

لەو جەنگە خوێناوییەدا 21 چەکداری داعش کوژران، وتی، چەك و ئۆتۆمبیلەکانیشیان تێکشکێندران یان دەستیان بەسەرداگیرا. ئەو چەکدارانەی مابوونەوە هەڵاتن بۆ بیابانی ناوچەکە.

رەسوڵ وتی سێ سەربازی عێراقییش لە جەنگەکەدا کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500