هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دوای هێرشەکانی داعش، هێزەکانی عێراق ئاسایشی نزیك سنوورەکانی سوریا و ئەردەن بەهێزتر دەکەن

خالید تائی

لە ئایار، هێزێکی پۆلیسی ئەنبار ئاسایشی ئەو رێگەیە دەپارێزێت کە بەرەو ئەردەن و سوریا دەچێت. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار]

لە ئایار، هێزێکی پۆلیسی ئەنبار ئاسایشی ئەو رێگەیە دەپارێزێت کە بەرەو ئەردەن و سوریا دەچێت. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار]

کاربەدەستانی ئەمنیی عێراق لە 24 تشرینی دووەم چەند هەنگاوێکی بەرپێگرانەیان نا بۆ پاراستنی بازرگانی نێودەوڵەتی و رێگەی گەشتکردن کە بەرەو سنووری ئەردەن و سوریا دەچن.

قائیمقامی روتبە، عیماد دولەیمی بە دیارونای وت هەنگاوەکان بەهۆی زیادبوونی هێرشە تیرۆریستیەکانی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە نران، کە دوایینیان رۆژی رابردوو لە قەزای روتبە روویدا لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار.

وتی هێرشەکەی دووشەممە نزیك ناوچەی سەککار لانیکەم ئەفسەرێکی ئەمنیی عێراقی کوشت کە ئۆتۆمبیلەکەی تەقێنرایەوە و سوتێنرا.

دولەیمی وتی هەوڵێکی تیرۆریستیی دیکە هەرزوو دوای ئەو رووداوە بەریپێگیرا.

لە ئاب، سوپای عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان ئەنجامدەدات لە ناوچە بیابانیەکانی نزیك شاڕێگەی نێودەوڵەتی لە خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

لە ئاب، سوپای عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان ئەنجامدەدات لە ناوچە بیابانیەکانی نزیك شاڕێگەی نێودەوڵەتی لە خۆرئاوای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی ئەندامانی داعش بەمدواییانە ئامادەییان زیاتربووە لەسەر شاڕێگەی نێودەوڵەتی و نزیك بە گوند و شارۆچکە بیابانیەکان. وەك هەنگاوێکی ئەمنی، لە 24ی مانگەوە، شاڕێگەکە بۆ هاتوچۆ دادەخرێت لە 4 ئێوارەوە تا 6 بەیانی.

بەگوێرەی قائیمقام، لە هەوڵێکدا بۆ زیادبوونی ئاسایشی شاڕێگەکە، پارێزگاری ئەنبار عەلی فەرحان گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکان بۆ گواستنەوەی یەکە سەربازییەکان لە شاری رەمادییەوە بۆ روتبە.

دولەیمی بە دیارونای وت ژمارەیەك بازگەش زیادکراون بۆسەر شاڕێگە 500 کیلۆمەتریەکە، کە بە رێگەیەکی بازرگانیی گرنگ دادەنرێت.

شاڕێگەی نێودەوڵەتی کە بە بیابان دەوری دراوە، لە خۆرئاواوە دەستپێدەکات، لە دەروازەی سنووریی ترێبڵ لەگەڵ ئەردەن و وەلید لەگەڵ سوریا. بەنێو رەمادیدا لە ناوەندی پارێزگای ئەنبار تێدەپەڕێت و لە بەغدا کۆتایی دێت.

دولەیمی وتی درێژیی شاڕێگەکە و نزیکیی لە بیابانەوە چەندین دەرفەت بە تیرۆریستان دەدات تا بەخێرایی هاتوچۆ بکەن، تا بۆ خەڵکی وا دەربخەن کە بەهێزتر بوون.

قائیمقام داوایکرد کامێرا و تەکنەلۆژیای چاودێریی زیاتر دابنرێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی شاڕێگەکە دژی ئەگەری هێرشەکانی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500