هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

عێراق پارێزگارێکی پێشتر دەستگیردەکات له‌سه‌ر بردنی ملیۆنان دۆلار

ئاژانسی فرانس پرێس

کۆمسیۆنی دژه‌ گەندەڵی له‌ عێراق لە 19 تشرینی یەکەم رایگەیاند كه‌ پارێزگاری پێشوو، نەینەوا نەوفەل عاکوبی دەستگیرکردووە، کە تۆمەتباربووە بە دزینی ملیۆنان دۆلار، لەنێویاندا کۆمەك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە ناوچەکانی خۆیان لەکاتی شەڕدا جێهێشتبوو. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی سەدا نەزاهە]

کۆمسیۆنی دژه‌ گەندەڵی له‌ عێراق لە 19 تشرینی یەکەم رایگەیاند كه‌ پارێزگاری پێشوو، نەینەوا نەوفەل عاکوبی دەستگیرکردووە، کە تۆمەتباربووە بە دزینی ملیۆنان دۆلار، لەنێویاندا کۆمەك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە ناوچەکانی خۆیان لەکاتی شەڕدا جێهێشتبوو. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی سەدا نەزاهە]

کۆمسیۆنی دژە گەندەڵی له‌ عێراق دووشەممە (19 تشرینی یەکەم) رایگەیاند كه‌ پارێزگارێکی پێشووی دەستگیرکردووە، کە تۆمەتباربووە بە دزینی ملیۆنان دۆلار، لەنێویاندا کۆمەك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە ناوچەکانی خۆیان لەکاتی شەڕدا جێهێشتبوو.

نەوفەل عاکوب کە لە ئازاری 2019 وەك پارێزگاری نەینەوا لەکارخرا دوای نقومبوونی بەلەمێك و مردنی 150 کەس، خۆی لە دەستگیرکردن لادابوو بە خۆشاردنەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

عاکوب، کە سزای ئەمریکاشی لەسەرە بەرامبەر گەندەڵی، لە شاری موسڵ دەستگیرکرا لەکاتێکدا پارەی کەفالەتی دەدا بۆ کەیسێکی دیکە.

کۆمسیۆنی دژە گەندەڵی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "پارێزگاری پێشووی نەینەوا دوای فەرمانێکی دادگا دەستگیرکرا."

راشیگەیاند كه‌ بەرپرسانی نزیك لێی تۆمەتبارن بە بردنی پارەی گشتی بەبڕی نزیکەی 64 ملیۆن دۆلار.

پارێزگای نەینەوا له‌ باکوری عێراق دوای دوو ساڵ لە فەرمانڕەوایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و شەڕی تووندی گرتنەوەی شارەکە لەدەست چەکدارەکان بە وێرانی مایەوە.

عاکوب تۆمەتبارە بە دزینی پارەیەك کە بەمەبەستی یارمەتیدانی بنیاتنانەوەی پارێزگاكه‌ نێردرابوو، لەنێویاندا بنیاتنانەوەی دوو نەخۆشخانە لە موسڵ و پشتیوانیكردنی ئەوانەی ماڵەکانیان لە شەڕەکەدا جێهێشتبوو.

گه‌نده‌ڵی دارایی لە عێراقدا بەربڵاوە، کە پلەی لەنێوان خراپترینەکاندایە لە جیهاندا له‌ تۆماری ساڵانەی گەندەڵیدا له‌ رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی.

بەگوێرەی پەرلەمان لە 2004وە، نزیکەی 450 ملیار دۆلار لە پارەی گشتی لە گیرفانی سیاسیە گومانلێکراو و خاوەنکارەکاندا دیارنەماوە.

عێراق 30 ملیار دۆلاری گردکردەوە لە بەڵێنەکانی بەخشەرانی نێودەوڵەتیەوە لە كوێت لە 2018 بۆ بنیاتنانەوەی ئەو پارێزگا وێرانە، بەڵام هیچ بڕێك لەو پارەیە نەدراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500