هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوریا تووندڕەوێکی باڵادەستی تونسی دەکوژێت

ئاژانسی فرانس پرێس و ستافی دیارونا

پیاوێک لە شوێنی پاشماوەکانی فڕۆکەیه‌کی بێفڕۆکەوان دەڕوانێت کە لە نزیک شارۆچکەی که‌فر تەخاریم كه‌وته‌خواره‌وه‌ لە باکوری خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیبی باکوری سوریا لە 18 ئاب. [عومەر حاج کەدور\ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێک لە شوێنی پاشماوەکانی فڕۆکەیه‌کی بێفڕۆکەوان دەڕوانێت کە لە نزیک شارۆچکەی که‌فر تەخاریم كه‌وته‌خواره‌وه‌ لە باکوری خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیبی باکوری سوریا لە 18 ئاب. [عومەر حاج کەدور\ئاژانسی فرانس پرێس]

تووندڕەوێکی باڵای تونسی لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا کوژرا لە باکوری خۆرئاوای سوریا، رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سێشەممە (15 ئه‌یلول) رایگەیاند.

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ هێرشەکەی دووشەممە، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانه‌وه‌ لە پارێزگای ئیدلیب، بووە هۆی کوشتنی سەرکردەی حوراس دین، سەیاف تونسی.

سەرۆکی رێکخراوەکە رامی عەبدولرەحمان وتی: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئۆتۆمبیلەکەی سەرکردەکەی حوراس دینی لە ئیدلیب کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی سەرکردەکە."

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ بەگوێرەی "چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو"، ئۆتۆمبیلە تونسییەکە لە گەڕەکی قوسور لە شاری ئیدلیب کراوەتە ئامانج.

حوراس دین تاڕادەیەک بچووکە بەڵام گروپێکی بەهێزی چەکدارییە و لەلایەن لایەنگرەکانی قاعیدەوه‌ بەڕێوەدەبرێت. لە حوزەیراندا، هێزە هاوبەشەکان لەگەڵ چوار گروپی تووندڕەو کە لە ناوچەکە چالاکن ژووری ئۆپەراسیۆنی فەسبەتویان پێكهێنا.

حوراس دین، کە وەک لقێکی قاعیدە لە سوریا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، رکابەری تەحریر شامە، هاوپەیمانییەکی تووندڕەو کە زۆربەی ئەندامەکانی ئەندامی پێشووی بەرەی نوسرەی سەر بە قاعیدەن -- هەرچەندە دوو گروپەکە جارجارە هەماهەنگی دەکەن.

سەیاف تونسی سەرکردەی پێشووی بەرەی نوسرە بوو کە دوورخرایەوه‌ بەهۆی گومان له‌ بەرپرسیارێتیدا لە کۆمەڵکوژییەکەی 2015 له‌ 20 گوندی دروزه‌كان لە پارێزگای ئیدلیب.

هیچ راگەیاندراوێکی دەستبەجێ دەربارەی هێرشەکە نه‌ لەلایەن ئەمریکاوە هه‌بوو، نە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

عەبدولرەحمان وتی ئۆتۆمبێلەکەی تونسی لەلایەن موشەکێکی به‌ناو "نینجا" R9X کرایە ئامانج، كه‌ موشەکێکی هێڵفایەری دەستکاریکراوه‌ و سەرەکەی گۆڕدراوە بە پارچه‌ تیغ بۆ کەمکردنەوەی "زیانی لاوه‌كی".

بەکارهێنانی موشەکی R9X له‌ هێرشەکانی پێشووتری ئەمریکادا به‌كارهاتووه‌ لە دژی تووندڕەوە باڵاكان لە باکوری سوریا.

فەرماندەکانی حوراس دین ده‌کوژرێن

لە 13 ئەیلول، رێکخراوی روانگەکە رایگەیاند کە بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، فەرماندەیەکی تووندڕەوی ئوزبەکی لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا لە پارێزگای ئیدلیب کوژرا.

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ فەرماندە بەئامانجکراەکە، ناسراو بە "ئەبو یەحیا"، "راهێنەرێکی سەربازی" سەربەخۆ بوو کە بۆ میلیشیا تووندڕەوەکان کاریدەکرد و بەمدواییانەش بۆ حوراس دین کاریده‌كرد.

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانه‌وه‌ لە نزیک سەرمه‌دا لە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری ئیدلیب کرایە ئامانج، لەکاتێکدا بە ئۆتۆمبیلە تایبەتەکەی گەشتیدەکرد، یەکڕاستیش گیانی لەدەستدا.

هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە پارێگای ئیدلیب له‌ 14 حوزەیران فەرماندەیەکی سەربازیی ئەردەنی و یه‌كێكی تری یەمەنیشی لە حوراس دین کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500