هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هێرشێكی درۆنی ئەمریکا دوو سەرکردەی باڵای حوراس دین دەکوژێت لە ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەو ئۆتۆمبیلەی دوو چەکدارەکەی گروپی حوراس دینی لەنێودابوو لە پارێزگای ئیدلیب لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە لە 15 تشرینی یەکەم کرایە ئامانج. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی ئیدلیب]

ئەو ئۆتۆمبیلەی دوو چەکدارەکەی گروپی حوراس دینی لەنێودابوو لە پارێزگای ئیدلیب لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە لە 15 تشرینی یەکەم کرایە ئامانج. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی ئیدلیب]

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا پێنجشەممە (15 تشرینی یەکەم) ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج کە سێ ئەندامی گروپی حوراس دینی لەنێودابوو کە لە باكوری خۆرئاوای سوریا گەشتیاندەکرد، ئەمەش بووە هۆی کوشتنی هه‌موو سەرنشینەکان.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت هێرشەکە، کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا، زیانێکی گەورەکەی بە گروپەکە گەیاند.

حوراس دین گروپێکی چه‌كداری تاڕادەیەک بچووک، بەڵام بەهێزە و لەلایەن لایەنگرانی قاعیدەوە سەرپەرشتیدەکرێت، هەروەها لەگەڵ چوار گروپی تووندڕەوی دیکە کە لە ناوچەکە چالاکن یەکیانگرتووە و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبیتوویان پێکهێناوە.

حوراس دین، کە بە لقێكی قاعیدە دادەنرێت لە سوریا، رکابەری تەحریرشامە، كه‌ گروپێکی هاوپەیمانی تووندڕەو کە زۆربەی ئەندامەکانی ئەندامانی پێشووی قاعیدەن و پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە هەبووە -- هەرچەندە دوو گروپەکە جاروبار هەمانگیدەکەن.

ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان) ئەو ئاگرە دەکوژێنێتەوە کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبیلەکەی حوراس دین کەوتۆتەوە کە لە ئیلدیب لە 15 تشرینی یەکەم کرایە ئامانج. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی ئیدلیب]

ئەندامێکی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان) ئەو ئاگرە دەکوژێنێتەوە کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبیلەکەی حوراس دین کەوتۆتەوە کە لە ئیلدیب لە 15 تشرینی یەکەم کرایە ئامانج. [خاوەنی وێنە: ناوەندی راگه‌یاندنی ئیدلیب]

ئیدلیبی وتی هێرشەکە لە شارۆچکەی عەرەب سەعید لە خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب روویدا، ناوچەیەک کە زۆر دوورە لە ناوەندە قەرەباڵغەکانی نیشتەجێبوون.

وتی زانیارییە سەرەتاییەکان کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای گروپەکە و دادوەرێکی پێشووی شەریعە، ئەبو زەڕ مەسری، لەگەڵ سەرکردەیەکی دیکەی ناسراو بە ئەبو یوسف مەغریبی، پشتڕاستکردەوە.

وتیشی بەگوێرەی شایەتحاڵەکان و بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی ناوەندە میدیاییە تووندڕەوەکان بڵاویدەکەنەوە، "هیچ ژن یان منداڵ لەنێو ئۆتۆمبیلەکەدا نەبوون".

ئیدلیبی وتی کوشتنی مەسری گورزێکی کوشندەیە لە گروپەکە بەهۆی ئەوەی یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی گروپەکە لە 2018، دوای ئەوەی دژی گرتنەدەستی بەڕێوه‌بردنی لەلایەن تەحریر شامەوە وەستایەوە.

ئیدلیبی وتی مەسری "پشتیوانێکی سەرسەختی ئایدیا و نمونه‌ باڵاكانی قاعیدە بووە" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە زۆربەی چەکدارانی گروپەکە عەرەب و ئەو بیانیانەن کە ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان چونکە ناویان لە لیستی تیرۆریستاندایە.

وتی مەسری بەرپرسی ناوەندەکانی فێرکردنی شەریعە بووە کە تێیاندا منداڵان ئامادەدەکران تا ببنە نەوەی وەفاداری داهاتووی قاعیدە.

وتیشی بەمدواییانە، چەکدارانی حوراس دین لە دۆخێکی هەستیاردا بوون بەهۆی ئەو کێشانەی لەنێوان ئەوان و چەکدارانی گروپەکانی دیکەدا هاتبوونە ئاراوە، ئەمەش بووە هۆی روودانی شەڕ و پێکدادان و کوژران و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە.

لە ناوەڕاستی ئەیلولدا، درۆنێکی دیکە سەرکردەی باڵای حوراس دین سەیاف تونسی کوشت.

تونسی سەرکردەیه‌كی پێشووی بەرەی نوسرە بوو کە دوورخرایەوه‌ بەهۆی گومان له‌ بەرپرسیارێتیی لە کۆمەڵکوژیەکەی 2015 له‌ 20 گوندی دروزه‌كان لە پارێزگای ئیدلیب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500