تووندڕەوێکی فەرەنسی پێنجشەممە (25 حوزەیران) چووە بەردەم دادگا بەتۆمەتی تیرۆریزم، كه گوایە سەرپەرشتی كوشتارهكانی کردووە لە سوریا وەك بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
تایلەر ڤیلوس، 30 ساڵ، رووبەڕووی تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپێکی تیرۆریستیدا دەبێتەوە، لەگەڵ سەرپەرشتیکردنی چەکدارانی داعش و "كوشتاری قێزەون" لەنێوان 2013 و 2015. گەر تاوانباربکرێت سزای زیندانی هەتاهەتایی وهردهگرێت.
لێکۆڵەران گومانیان هەیە لەوەی بەشێك بووبێت لە لیوای "موهاجیرین" (کۆچبەران)، گروپێك کە ئەشكەنجە و كوشتنی دەستبەجێیان جێبەجێدەکرد، کە ڤیلوس نکۆڵی لێدەکات.
ڤیلوس تۆمەتباریشە بە سەرپەرشتیکردنی كوشتارهكان وەك ئەندامێکی "پۆلیسی ئایینی" لە شارۆچکەی شەدادی له باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، نزیك بە سنووری عێراق.
لە ڤیدیۆیەکدا كه له 2015 لەلایەن بەشی راگەیاندنی داعشەوە بڵاوکراوەتهوه، پیاوێك گوایە ڤیلوسە و دوو مەتر دوورە لەکاتێکدا دوو زیندانی چاویان بەستراوە و چۆکیانداداوە و دهكوژرێن بە فیشەكنان به سەریانهوه.
یەکێك لە زیندانیەکان شەڕی بۆ سوپای سوریای ئازاد کردبوو، ئەویدیکە سەربازێکی رژێمی سوریا بوو.
ڤیلوس لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا بە پاسپۆرتێکی سویسرییەوە لە تەمموزی 2015 و دواتر رادەستی فەرەنسا کرایەوە.
دەستگیرکردن و دادگاییکردنی وەك کودەتایەکی گەورە دەبینرێن بۆ دەزگای ئاسایشی فەرەنسی، چونکە ڤیلوس زۆر تووندڕەوی لە سوریا ناسیوە.
ڤیلوس ددانی نا بەوەدا كه لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو پیاوەی دەزگای هەواڵگری فەرەنسی پێیوایه عەقڵی پلاندانەری هێرشە تیرۆریستیەکانی 2015 لە پاریس بێت، کە ناوی عەبدولحەلیم عەبودە.
دایکی ڤیلوس سێ جار گەشتیکرد بۆ سوریا بۆ پشتیوانیكردنی کوڕەکەی و سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا لە حوزەیرانی 2017 بۆ "پابەندی بێوچان"ی به تووندڕەویی تووندوتیژانهوه.