دادگایەکی ئیسپانیا سزای زیندانی تا حەوت ساڵی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بەهۆی ناونوسکردن و هاندانی پشتیوانان، بەتایبەتی ژنە گەنجە موسڵمانەکان، بۆ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەڕێی فەیسبوکەوە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (26 ئەیلول) رایگەیاند.
دادگای نەتەوەیی ئیسپانیا، کە لە تیرۆریزم دەکۆڵێتەوە، پیاوێك و سێ ژنی گەنجی تاوانبارکرد بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی داعش لە بڕیارێکدا کە 25 ئەیلول دەرکرا و چوارشەممە راگەیەندرا.
ئەو چوار کەسە -- دوو مەغریبی و پۆرتوگالییەك و ئیسپانییەك -- لە تشرینی یەکەمی 2015 دەستگیرکران.
دادگاکە لە بڕیارەکەیدا وتی: "ئەو گروپە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکیان بەکاهێناوە بۆ دەستپێکردنی پەیوەندیکردن بە خەڵك و قوربانیەکانهوه... بەزۆری ژنی گەنجی موسڵمان."
دواتر ئهو كهسانهیان كه زیاتر شایسته بوون، زیادكردووه بۆ گروپەکانی تۆڕی واتسئەپ بۆ زیاتر مێشك شۆردنەوەیان.
گروپەکە توانیویانە لانیکەم ژنێکی گەنجی مەغریبی رازیبکەن بۆ چوون بۆ سوریا بەڵام ئەو پێشئەوەی ئیسپانیا بەجێبهێڵێت دەستگیرکراوە و سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا دراوە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیەکە.
توندترین سزا بەسەر سێ ژنەکەدا سەپەێنرا کە هەر یەکەیان حەوت ساڵ زیندانی دەکرێن.
دادگا سەنایە بۆغروم، کە کەسێکی مەغریبی تەمەن 26 ساڵە، تاوانبارکرد بە "جێبەجێکردنی سەرکردایەتی ئایدیۆلۆژی" گروپەکە لەگەڵ "بڵاوکردنەوەی بیری سیاسی و ئایینی بۆ رەوایەتیدان بە توندڕەوی دژی خەڵك و كهلوپهل."
بەگوێرەی دادگاکە ئەو پلانی داناوە بچێتە سوریا و لهپاڵ داعشدا شهڕبكات.
دوانەکەی تر، لهیلا حەیرای تەمەن 23 ساڵی مەغریبی و سەیفهدین هایك عەنیبەی تەمەن 22 ساڵی ئیسپانی، تاوانبارکران بە سەرپەرشتیکردنی لانیکەم سێ گروپی واتسئەب بۆ ناونوسکردنی ئەندامان.
دادگاکە هەروەها فابیۆ میگۆل مێدیرۆس ئەلمەیدای تەمەن 33 ساڵی پۆرتوگالیی بە چوار ساڵ زیندانی سزا دا، کە لە پرۆسەی مێشك شۆردنەوەدا بوو لەلایەن گروپەکەوە.
ئەلمەیدا، کە نازناوی "عەبدولڕەحمان"ی بەکارهێنابوو، لە ئیسپانیا دەستگیرکرا بەماوەیەکی کەم لە گەیشتنی بە ئیسپانیا لە فەرەنساوە بۆ هاوسەرگیریکردن لەگەڵ سەرۆکی گروپەکەدا.