هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەکنەلۆژیای

یارییەکی واقعی خەیاڵی شوێنەوارەکانی موسڵ پیشانده‌دات و برەو بە پەیامی ئاشتی دەدات

عەلا حسێن لە بەغدا

وێنەیەك كه‌ لە یارییەکی واقعی خەیاڵی (VR) وەرگیراوە دەربارەی موسڵ، دیوارەکانی دەوری شاری نەمرودی ئاشوری نیشاندەدات.

وێنەیەك كه‌ لە یارییەکی واقعی خەیاڵی (VR) وەرگیراوە دەربارەی موسڵ، دیوارەکانی دەوری شاری نەمرودی ئاشوری نیشاندەدات.

تیمێكی لاوی بەرنامەسازانی یاری لە پارێزگای نەینەوای باکوری عێراق یارییەکی واقعی خەیاڵی (VR)یان دروستکردووە كه‌ ته‌ركیز ده‌خاته‌ سەر شوێنه‌وار و كه‌له‌پووره‌ دێرینەکانی موسڵ.

ئەو یارییە شوێنەوارەکانی موسڵ دەهێنێتەوە ئارا دوای چەندین ساڵ لەوەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)وە وێرانکران.

لەڕێی واقعی خەیاڵییه‌وه‌، بەکارهێنەرە فێرخوازەکان دەتوانن ئه‌و شوێنەوارانە ببینن كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ وێرانكران له‌ 2015 و 2016. دەتوانن گەشت بەنێو شاری نەمرودی ئاشوریدا بکەن، بەنێو دەروازەی نێرگالدا بڕۆن و گای باڵدار لە هەردوو بەریەوە ببینن.

یارییەکە گەڕەکەکانی موسڵی کۆنی وەك شێوازی رابردوو دروستکردۆتەوە کە لە 2017 لە شەڕه‌كانی رزگاركردندا وێرانبوون و وایکردووە بتوانیت سەردانی ئه‌و خانووە کۆنانه‌ بكه‌یت كه‌ بە ئەندازیاریی نەرێتی موسڵ دروستكراون و گەشت بەناو ژوورەکان و حەوشەکانیاندا بکەیت.

وێنەیەك كه‌ لە یارییەکی خەیاڵی راستەقینە (VR) وەرگیراوە دەربارەی موسڵ، لەئێستادا دروستدەکرێت پەیکەری گای باڵدار لە دەروازەی نێرگال نیشاندەدات.

وێنەیەك كه‌ لە یارییەکی خەیاڵی راستەقینە (VR) وەرگیراوە دەربارەی موسڵ، لەئێستادا دروستدەکرێت پەیکەری گای باڵدار لە دەروازەی نێرگال نیشاندەدات.

یارییە فرە رەهەندەکەی موسڵ

رێکخەری پرۆژەكه‌، مەیسەر نەسیر بە دیارونای وت دیزاینی یارییەکە چەند راز و نهێنییەکی تێدایە دەربارەی کلتوری ئاشوری و ئیسلام، كه‌ ئاستی جیاوازی پەروەردەیی و هزری ره‌چاوده‌كه‌ن.

وتی راز و نهێنیەکان، لەگەڵ بەشەکانی دیکەی یارییەکە، بەکارهێنەران ئاشنادەکه‌ن بە بەشێکی بەرچاوی مێژووی موسڵ.

یارییەکە، کە هێشتا ناوی نەنراوە، لە دۆخی گەشەکردندایە و لە کۆتایی ئەمساڵدا ده‌کەوێتە گەڕ.

بەگوێرەی نەسیر، ئەو یارییە واقعی خەیاڵییه‌ تەنیا بەشێکی بچوکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر کە مەبەست لێی بە بەڵگەنامەکردنی میرات و کەلەپووری موسڵە لەڕێی واقعی خەیاڵییه‌وه‌.

یارییەکە مەبەست لێی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و لێبوردەیی لاوانی موسڵە لەگەڵ رەتکردنەوەی هەموو شێوەیەکی تووندڕەوی.

رەنگە دیارترین ئامانجی ئەم یارییە برەودان بێت بە گەشتیاری لە موسڵ، كه‌ لانکەی گەلێك شارستانیەتی دێرینه‌. ئەندامی تیمی دیزاینەران بەسمە قەیس بە دیارونای وت موسڵیەکان لە شوناس و میرات و شانازی نیشتمانییان ئاگاداردەکاتەوە.

پرۆژەیەکی هاندەر؟

هەرکات تەواوبوو، یاری واقعی خەیاڵییه‌كه‌ی موسڵ ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هاندەر بۆ دروستکردنی یاری هاوشێوە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و رەنگە رکابەرییەکی ئەرێنییش دروستبکات.

عەلا سەعدی، دیزاینه‌رێكی نه‌رمه‌كاڵا لە پارێزگای زیقاری باشوری عێراق وتی هەر پارێزگایەکی عێراق میراتێکی پڕ لە شانازیی هەیە و خەڵکی بەتوانای هەیە کە دەتوانن چەندین یاری واقعی خەیاڵی و یاری ئەلیکترۆنی دیکە دروستبکەن.

سەعدی بە دیارونای وت یاری لەوشێوەیە برەو بە شوێنەوارە مێژووییەکان و زەلکاوه‌كان و شوێنە گرنگەکانی دیکەی عێراق دەدات.

داوای لە حکومەتی عێراق کرد پشتیوانی و سەرپەرشتیی ئەو جۆرە بەرهەمانە بکات بۆ برەودان بە یەکێتی نیشتمانی و رەتکردنەوەی تووندوتیژی و تووندڕەوی و پروپاگەندەی رقاوی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

6 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ده‌سخۆش! خودا بتپارێزێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌م یارییه‌ زۆر باشه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ناوی یارییه‌كه‌ چییه‌؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

چۆن ده‌توانم ئه‌م یارییه‌ دابه‌زێنم؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌وان له‌ وادی حورانن و حكومه‌ت و ئه‌مریكیه‌كانیش خۆیانی لێ خافڵ ده‌كه‌ن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

له‌كوێ ده‌توانم ئه‌م یارییه‌ بدۆزمه‌وه‌؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌