مۆزه‌خانه‌ی موسڵ له‌وكاته‌وه‌ی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا پارچه ده‌گمه‌ن و كۆنه‌كانیان وێران‌كرد، هێشتا نوێ نه‌كرابووه‌وه، به‌ڵام سێشه‌ممه (29 كانونی دووه‌م) به‌شێكی كرایه‌وه بۆ زیاتر پیشاندانی هونه‌ری هاوچه‌رخ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌وكاته‌وه‌ی داعش چووه ناو شاره‌كه‌وه له 2014، سه‌ردانكه‌ران سێشه‌ممه توانییان به هۆڵی گه‌وره‌ی پێشوازیدا بگه‌ڕێن، كه به‌شێكی مۆزه‌خه‌كانه‌كه پێكده‌هێنێت.
ئه‌ندامێكی یه‌كێك له رێكخه‌ران له رادیۆی غه‌د وتی بیناكه یه‌كێك له كۆنترین شوێنه حكومییه‌كان له موسڵ و به‌مدواییانه‌ش نۆژه‌نكرایه‌وه بۆ پێشانگایه‌كی هاوبه‌ش به ناوی "گه‌ڕانه‌وه بۆ موسڵ" بۆ 29 هونه‌رمه‌ند.
سه‌ردانكه‌رێك به ناوی هودا، ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وتی پێشانگاكه "ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه شه‌ڕ موسڵی نه‌كوشتووه، به پێچه‌وانه‌وه، به وزه‌وه به بوژانه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت".
له كاتی كۆنترۆڵكردنی موسڵدا، داعش گرته‌ڤیدیۆیه‌كی چه‌كدارانی بڵاوكرده‌وه كه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر مۆزه‌خانه‌كه به چه‌كوش و دڕێڵه‌وه و پارچه كه‌له‌پوورییه دێرینه به‌به‌هاكان وێرانده‌كه‌ن.
گروپه‌كه چه‌ندین پارچه‌ی به‌نرخیشیان به قاچاخ ده‌كرد بۆ په‌یداكردنی خه‌رجی بۆ چالاكییه‌كانیان.
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراوی جیاوازدا، هونه‌رمه‌ندان و ته‌كنیككارانی موسڵ ده‌یانه‌وێت پارچه تێكشكێنراوه‌كان به شێوی سێ ره‌هه‌ندی چاپبكه‌نه‌وه.
ئه‌ی ئێڵ ئای پی ئێچ، كه پرۆژه‌یه‌كی شێوه‌نه‌وارناسییه و له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا و ئیماراته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، 480,000 دۆلاریان به‌خشیوه بۆ یارمه‌تیدانی یه‌كه‌م قۆناغی بونیادنانه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه.