چوار مزگەوت لە چوار بەشی جیاوازی بەغدا کە بۆ ماوەی چەند ساڵێك بە هۆکاری ئەمنی داخرابوون، کراونەتەوە، نوسینگەی وەقفی سوننە دووشەممە (8 حوزەیران) رایگەیاند.
بەڕێوبەری نوسینگەی وەقفی سوننە سەعد کەمبهش بە دیارونای وت هەندێك لە مزگەوتەکان بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەیەکە داخراون لە ئەنجامی دۆخی ناسەقامگیری ئهمنی.
مزگەوتە کراوەکان مزگەوتی حەمزەیان تێدایە لە ناوچەی غەزالیە لەگەڵ مزگەوتەکانی سادە نەعیم و موستەفا لە گەڕەکی شەعب.
مزگەوتی سور کەبیر لە ناوچەی بەغدای نوێ یەکشەممە کرایەوە و بۆ یەکەمین جار لە ماوەی هەشت ساڵدا بانگی تێدا درا.
![عێراقیەکان لە مزگەوتی سادە نەعیم نوێژدەکەن لە گەڕەکی شەعب له بەغدا، یەکێك لەو مزگەوتانەی کە بەمدواییانە کرایەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێك داخرابوو بە هۆکاری ئەمنی. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی وەقفی سوننە]](/cnmi_di/images/2020/06/08/24422-Iraq-Baghdad-prayer-600_384.jpg)
عێراقیەکان لە مزگەوتی سادە نەعیم نوێژدەکەن لە گەڕەکی شەعب له بەغدا، یەکێك لەو مزگەوتانەی کە بەمدواییانە کرایەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێك داخرابوو بە هۆکاری ئەمنی. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی وەقفی سوننە]
ئەو تووندوتیژییە تائیفیەی وڵاتی داگرت لەنێوان 2005 بۆ 2008 وایکرد دەیان مزگەوت دابخرێن لە ترسی هێرشکرانە سەریان.
کەمبهش وتی هێشتا 136 مزگەوتی داخراو ماون لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەند و باشور، وەك دیالە و بەسرە و میسان.
وتی: "بەڵام بەردەوامدەبین لە کردنەوەی یەك لەدوای یەکی ئەم مزگەوتانە دوای ئەوەی بەڕێوبەرێتییە ئەندازیاریەکانی نوسینگەی وەقفی سوننە چاککردنەوە و پشکنینی پێویستیان بۆ ئەنجامدەدەن."
وتیشی: "هەفتەی داهاتوو، مزگەوتی زەهرا دەکەینەوە لە پارێزگای دیالە."
'مەرگی تائیفیەت'
كهمبهش وتی هیچ بەربەست یان سەختییەك نییە لەبەردەم کردنەوەی هەموو شوێنەکانی خواپهرستیدا، چونکە دۆخی ئاسایش لەمڕۆدا سەقامگیرە "و عێراق بۆ ههمیشه قۆناغه تاریکهكهی له مێژووی خۆیدا تێپهڕاندووه".
وتی: "لەمڕۆدا، بە کردنەوەی مزگەوتەکان، دوا مەرگی تائیفیەتی رقوكیناوی رادەگەیەنین و جهختدهكهینهوه لهسهر ئاشتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و یەکێتی."
وتیشی: "وڵاتەکەمان باشە و زاڵبووە بەسەر هەموو بەڵاکاندا، بەجۆرێك هیچ شتێك هەڕەشە لە تەونی کۆمەڵایەتیمان ناکات یاخود لەیەکترمان جیابکاتەوە."
مزگەوتەکان تەنیا بانگیان تێدا دەدرێت، بەڵام نوێژیان تێدا ناکرێت بەهۆی ئەو هەنگاوانەی لەئارادان بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید-19).
کهمبهش وتی نوسینگەی وەقف کاریشدەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ئهو مزگەوتانهی لهلایهن گروپە تیرۆریستیەکانەوە وێرانكران لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و سەلاحەدین، بەجۆرێك تەرکیز لەسەر مزگەوتە مێژووییەکانە.
ههروهها وتی: "ئەمە بۆ ئێمە کاری لەپێشینەیە، سەرەڕای ئەوەی قەیرانی دارایی لە عێراق لەمڕووەوە کاریگەریی لەسەر پلانەکانمان هەبووە."
وتی شەڕکردن دژی تیرۆریزم و ئایدۆلۆژیای تووندڕەو رەهەندێکی گرنگی کاری نوسینگەی وەقفە.
وتی نوسینگەکە چەند وانەیەك دەڵێتەوە و پەیام بڵاودەکاتەوە لە میدیادا بۆ بهرزكردنهوهی رادهی هۆشیاری به پێویستی گرتنهبهری گوتارێكی میانڕەوانە و رەتکردنەوەی تووندوتیژی و تیرۆریزم.