بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننە لە پارێزگای کەرکوك هەینی (11 ئاب) ناوهندێكی کردەوە بۆ شەڕ دژی بیروڕای توندڕەوانه و رایگەیاند کارمەندانی دەستیانكردووه بە تاقیکردنەوەی ئایینی.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتیەکە ئەحمەد جەمیل مودەریس وتی بەڕێوبەرێتیەکە "سەنتەری هۆشیاریی ئاینیی کردۆتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەو و برەوپێدانی لێبوردەیی و میانگیریی، کە کرۆکی ئیسلامن".
مودهریس بە دیارونای وت ناوهندهكه رێنمایی ئیمام و وتارخوێنانی وەقفی سوننە دەکات بۆ برەودان بە گوتاری میانڕەوی ئایینی و روبەڕوبوونەوەی گوتاری رق و کینە و لادانی مەزهەبی.
وتی کاریشدەکات بۆ تیماركردنی خەڵك له ئایدۆلۆژیای توندڕەو و رێکخستنی بەرنامەی پەروەردەیی لەسەر بنەمای بیری ئایینیی میانڕەو، وتیشی ناوهندهكه بیری میانڕەو برەوپێدەدات لە مەنهەجی خوێندنگەکاندا و لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەمیش.
مودەریس وتی: "گروپە تیرۆریستیەکان لە بەرەی شەڕدا شکاون، بەڵام ئایدۆلۆژیای تیرۆیستی هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کۆمەڵگە."
وتیشی: "ئێمە، وەك بیرمەند و دەزگای ئایینی، پێویستە لەسەرمان زۆر کاربکەین بۆ روبەڕوبوونەوەی و بنیاتنانی مەزهەبی گونجاو و پەیکەربەندیی ئایدۆلۆژیی."
کارمەندان تاقیکردنەوەیان پێدەکرێت
دووشەممە (7 ئاب)، بە رێنمایی نوسینگەی وەقفی سوننە، بەڕێوبەرێتیەکە دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی وتارخوێن و ئیمام و کارمەندانی دیکە، لەنێویاندا موئهزین (بانگدەران)، قورئان خوێن و ئەوانەی لە مزگەوت کاردەکەن.
مودەریس وتی: "ئەم تاقیکردنەوانە چەندین پرسیار لەخۆدەگرن دەربارەی ئایدۆلۆژیا و مەزهەبی ئیسلامی."
وتیشی ئامانجەکە هەڵسەنگاندنی بیر و تێگەیشتنی کارمەندانە لە چەمکە ئایینیەکان و ئەوەی ئایا کاریگەریی ئایدۆلۆژیای توندڕەویان لەسەرە.
ههروهها وتی: "هەڵسەنگاندنی پرسیارەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە ئەمجامدەدرێت کە پێکهاتووە لە زانایانی پلهباڵا و پرۆفیسۆری شەریعەت و فیقهی ئیسلامی."
لە قۆناغی یەکەمدا، تاقیکردنەوەکان بۆکادرهكانی بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننەی کەرکوك بوون كه وەك ئیمام و وتارخوێن و رێنماییکاری ئایینیی ئافرەتان کاردەکەن.
وتی: "هەموو کادرەکانمان ئەم تاقیکردنەوەیە دەکەن. تائێستا تاقیکردنەوەی دوو گروپمان تەواوکردووە و هێشتا 10 گروپی دیکەمان لەپێشە."
وتیشی هەر گروپێك لانیکەم 50 کارمەندی بەڕێوبەرێتیەکەی تێدایە.