خێڵەکیەکان لە پارێزگای حەسەکەی سوریا تووڕەبوون لە پێشوازیكردنی سەرۆك خێڵەکان لە شاندێکی روسیا کە سوپا و پۆلیسی سهربازیی روسیای تێدابوو لەگەڵ ئەفسەرانی رژێمی سوریا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
چالاکوانێك له جەزیرە، عەمار ساڵح بە دیارونای وت ئەو سەرکردە خێڵەکیە پێشتر هەماهەنگی لەگەڵ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)دا کردووە تا نفوزی پاسداران و میلیشیا هاوسۆزەکانی زیادبکات لە ههرێمی جەزیرە.
وتی ئەمە پێچەوانەی مەیلی سیاسی خەڵکی ناوچەکەیە، کە ئامادەیی ئێران و روسیا رەتدەکەنەوە.
دەیان له پیاوانی خێڵهكانی حەسەکە بەتووندی سەرکۆنەی سەردانەکەی شاندی سەربازیی روسیایان کرد بۆلای شێخ مەحمود مەنسور عاکوب لە خێڵی حەرب و لە بەیاننامەیەکدا وتیان کارەکەی عاکوب رەتدەکەنەوە.
ئەمەیان وەك کارێکی تاکەکەسی ناوزەدکرد کە رەنگدانەوەی مەیلی پیاوانی خێڵی حەرب نییە، کە ئامادەیی روسیا رەتدەکەنەوە لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ راکێشانی خێڵەکانی ههرێمهكه تا لاوەکانیان لە چەندین میلیشیادا بەکاربهێنێت.
لەم نێو ئهمانهدا پێكهێنانی چەند میلیشیایەکی دڵسۆزی روسیا یان راکێشانی لاوان بۆ خزمەتکردن لە گروپی واگنەردا و ناردنیان بۆ شەڕکردن لە لیبیا.
ساڵح تێبینی ئەوەی کرد كه خێڵی حەرب لە ههرێمی جەزیرە بەربڵاوە.
وتی کۆبوونەوەکە لە دیوەخانی خێڵەکەدا ئەنجامدرا لە قامیشلی، بەجۆرێك ئەندامانی هێزەکانی رژێمی سوریا و سوپای روسیا و ئەفسەرانی پۆلیسی سەربازی ئامادەی بوون.
وتیشی: "بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەیەکی کەم لە خێڵی حەرب ئامادەبوون." ئاماژەیکرد بەوەش كه تەنیا ئەوانە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون کە نزیکی عاکوب بوون و بە پەنجەی دەست دەژمێردران.
ساڵح وتی ساڵی رابردوو خێڵەکیەکانی حەرب کارەکانی عاکوبیان سەرکۆنەکرد، بەهۆی پەیوەندی نزیکیەوە لهگهڵ هێزەکانی رژێمی سوریا و سوپای پاسدارانیش.
وتی عاکوب لە کۆتایی 2019 سەردانی ئێرانی کرد وەك بەشێك لە شاندی خێڵە دڵسۆزەکان بۆ رژێمی سوریا و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبووهوە، دوای ئەوەی قایلبوو بە پشتگیریكردن له میلیشیاکانی رژێم و پاسداران.
بهشێك لهم پشتیوانیكردنهی پاسداران بریتیبوو له بڵاوكردنهوهی مەزهەبی ویلایەتی فەقیه (فەرمانڕەوایی ئاخوندان)، کە داوای دڵسۆزی دەکات بۆ رابەری باڵا عەلی خامنەئی لە ناوچەکە، لەبەرامبەر چەندین قازانجدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سوریا
تاران پێشتر، سەرەتای هەفتە وتی هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد لە دیمەشق کۆببێتەوە دووشەممە (20 نیسان)، کە یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمییانە لە ماوەی ساڵێکدا.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه وەزارەتەکە هەنگاوەکەی لە بەیاننامەیەکی یەکشەممەدا راگەیاند و ئاماژەیکرد بەوەی زەریف پلانی داناوە بۆ گەشتکردن بۆ دیمەشق لە گەشتێکی یەك رۆژەدا بۆ تاووتوێی پەیوەندییە دوولایەنەکان و پێشهاتە ناوچەییەکان، لەگەڵ چەند کێشەیەکی دیکە.
وەزارەتهكه رایگەیاند كه زەریف بڕیارە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوشانە سورییەکەشی بکات، وەلید موعەلیم.
ئێران و روسیا هاوپەیمانی سەرەکیی رژێمی سوریان.
زەریف پێشتر، لەکاتی سەردانێكدا بۆ دیمەشق نیسانی ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەسەد کۆبووهوە.