هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

جیابۆوەیەکی پێشوو لە رژێم په‌یوه‌ندیده‌كات بە پاسدارانەوە لە بیابانی سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی لیوای ئیمام باقر، کە کرۆکی میلیشیای نوێی حەشدی سوریا پێکدەهێنن کە شەڕدەکەن شانبەشانی رژێم و سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی بادیە، راوەستاون بۆ گرتنی وێنەیەك. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی لیوای ئیمام باقر، کە کرۆکی میلیشیای نوێی حەشدی سوریا پێکدەهێنن کە شەڕدەکەن شانبەشانی رژێم و سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی بادیە، راوەستاون بۆ گرتنی وێنەیەك. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران میلیشیایەکی خێڵەکی نوێی دامەزراندووە لە باشوری خۆرهەڵاتی بیابانی سوریا وەك بەشێك لە هەوڵی ئەو بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی سێ-سنووری، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

ئەو میلیشیا خێڵەکییە نوێیە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رژێمی سوریا دەبێت لە ناوچەی بادیە، کە لە دەوروبەری دیمەشقەوە درێژدەبێتەوە بۆ سنوورەکانی ئەردەن و عێراق.

ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە پاڵپشتی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران ئەنجامدراون وەك حیزبوڵای لوبنانی و لیوای فاتمیونی ئه‌فغانی.

کۆنترۆڵکردنی خاڵی سنووریی تەنف لەگەڵ عێراق، کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە وەك بنکەیەك بەکاردێت بۆ هەماهەنگییکردن بۆ هێرشە ئاسمانییەکان و مەشقکردن بەو لایەنانەی شەڕی دژی داعش دەکەن، واپێدەچێت ئامانجی تایبەتی پاسداران و لایەنەکانی سەر بەو بێت.

عومەر حسێن، کە بە "حاجی باقر"یش ناسراوە، سەرکردایەتی لیوای ئیمام باقر دەکات، هەروەها سەرکردەی سەربازیی هێزی نوێی حەشدی خێڵەکیی سوریایە کە سەر بە پاسدارانە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

عومەر حسێن، کە بە "حاجی باقر"یش ناسراوە، سەرکردایەتی لیوای ئیمام باقر دەکات، هەروەها سەرکردەی سەربازیی هێزی نوێی حەشدی خێڵەکیی سوریایە کە سەر بە پاسدارانە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

شێخ نەواف بەشیر (راست) و حاجی باقر لەڕێگەیاندا بەرەو بەیروت بۆ گەیشتن بە بەرپرسانی حیزبوڵا و پاسداران بۆ واژۆکردنی دوایین رێککەوتن لەبارەی دامەزراندنی هێزی نوێی حەشدی خێڵەکی سوریاوه‌. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

شێخ نەواف بەشیر (راست) و حاجی باقر لەڕێگەیاندا بەرەو بەیروت بۆ گەیشتن بە بەرپرسانی حیزبوڵا و پاسداران بۆ واژۆکردنی دوایین رێککەوتن لەبارەی دامەزراندنی هێزی نوێی حەشدی خێڵەکی سوریاوه‌. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

پاسداران لە خێڵە سوریەکان نزیکدەبێتەوە

ئەفسەرێكی سوپای سوریای ئازاد کە لە ناوچەی ئوسود شەرقیە کاردەکات، ریاز شەحود، وتی: "پاسداران ژمارەیەك کەسانی ده‌سه‌ڵاتداری لە خێڵی بەکارە راکێشاوه‌ بۆلای خۆی، کە یەکێكە لە گەورەترین خێڵە عەرەبەکانی بادیەی سوریا."

بەتایبەتی، پاسداران سەره‌كخێڵی بەکارە شێخ نەواف بەشیری قایلکرد لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا جیابێتەوە.

بەڵام ئەو هەنگاوە بووە هۆی ناکۆکی چاندن لەنێو خێڵی بەکارەدا.

ئەندامی خێڵی بەکارە، ئەحمەد سەلیم، بە دیارونای وت: "لەکاتێكدا نەواف بەشیر سەرکردەی خێڵی بەکارەیە، لەئێستادا پشتگیریی ئەندامان و پیر و شێخەکانی خێڵەکەی نیە."

سەلیم روونیکردەوە زۆرێك لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی خێڵەکە فەرماندەن لە سوپای سوریای ئازاددا و رەتیدەکەنەوە ببنە لایەنگری رژێم یان ئێران.

وتی "ئەو رێچکەیەی گرتوویەتی بەهیچ جۆرێك لەگەڵ هی خێڵەکەدا یەکناگرێته‌وه‌" و ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشیر پێگەی خۆی قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی وا وێنابکات گوایە خێڵەکەی پشتگیریی میلیشیا نوێیەکەی سەر بە ئێران دەکەن.

وتیشی: "واپێدەچێت هەوڵەکان شكستیان هێنابێت لەوەی نەواف بەشیر قایلبکەن بەوەی پلانەکەی جێبەجێنەکات، بەڵام سڕینەوەی ئەو لە پێگەکەی وەك سەرکردەی خێڵەکە کاروباری زۆر و کۆبوونەوەیەکی گشتیی هەموو شێخ و پیرەکانی خێڵەکە دەخوازێت."

هه‌روه‌ها وتی وەڵامی هەنوکەیی لەنێو خێڵەکەدا ئەوەیە ئەندامان ساردبکەنەوە لەوەی پەیوەندی بە میلیشیا نوێەکەوە بکەن و ئاماژەشیکرد بەوەی تائێستا تەنیا ژمارەیەکی کەمی خێڵەکییەکان وەڵامیان هەبووە و پەیوەندییان بە بەشیرەوە کردووە.

وتی گەر بەشیر -- کە میدیای ناوخۆ بە "هەلپەرست"ی لەقەڵەمداوە -- پشتگیریی تەواوی خێلەکەی بەدەستبهێنایە، ژمارەی ئەوانەی پەیوەندییان بە میلیشیاکەوە دەکرد جیاوازییەکی زۆری لە واقیعەکەدا دروستکرد.

راکێشانی خێڵەکییەکانی بادیە

رۆژنامەوانی سوری، ئەحمەد عەبدوڵا، بە دیارونای وت دوای مەرگی باوکی لە 1980، بەشیر سەرکردایەتی خێڵی بەکارەی گرتەدەست.

بەشیر کە ئەندامی پێشتری پەرلەمانی سوریا بوو، "ناسرابوو بە دژایەتیکردنێكی بەهێزی رژێم" و یەکێك بوو لە واژۆکارانی جاڕنامەی دیمەشقی 2005 -- کە بڵاوکرایەوە لەلایەن کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ کە رەخنەگربوون لە رژێمی سوریا.

بەشیر یەکێك بوو لە یەکەمین سەرکردە خێڵەکییەکان کە جاڕی پاڵپشتییکردنی خۆی دا بۆ شۆڕش لە 2011 و دواتر جیابووه‌وە و پەیوەندیکرد بە ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیاوه‌ لە 2012.

ئه‌مجار گواستیەوە بۆ تورکیا چونکە لەلایەن رژێمەوە داواکرابوو، لەوێش مایەوە تا سەرەتای 2017، کاتێك گەڕانەوەی خۆی بۆ سوریا راگەیاند و پشتگیریی خۆی بۆ رژێم دووپاتکردەوە.

بەگوێرەی عەبدوڵا، بەشیر پێگەی خۆی وەك سەرکردەی خێڵەکی دەقۆزێتەوە بۆ دانوستان و هەوڵدان بۆ کاریگەری دانان لەسەر هەموو خێڵەکانی بادیە.

ئەمساڵ تائێستا بەشیر بە سەدان گەنجی بۆ ریزەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران راکێشاوە کە شانبەشانی رژێمی سوریا شەڕدەکەن و بە لیوای ئیمام باقر دەستیپێکرد کە کە لەلایەن عومەر حسێن "حاجی باقر"ی ئه‌ندامی خێڵەکه‌یەوە رێبەرایەتی دەکرێت.

شەحود، ئەفسەری سوپای سوریای ئازاد، وتی هێزەکە بەشدارییکرد لە ژمارەیەك لە شەڕەکانی سەرەتای ئەمساڵدا لە دەوروبەری پارێزگای حومس و دەوربەری پارێزگای رەققە.

بەمدواییانەش بەشدارییکردووە لە شەڕە بەردەوامەکانی ناوچەی بادیەدا و شەڕیکردووە لەگەڵ هێزێكی لایەنگری سوپای سوریای ئازاد، سوپای مه‌غاویری سەورە و هه‌روه‌ها لە شەڕەکانی ناوچەی حەمادی بادیەشدا.

شەحود وتی ئەم شەڕانە لە بەرەکانی بیئر قەسەب، بیئر مەحروسە، دەکوە و ئوم رەمام دەکرێن، وتیشی میلیشیاکە ئەرکی پاراستنی شاڕێی دیمەشق-بەغدای پێسپێردراوە.

ئەو شاڕێ ستراتیژییە بەناو ناوچەیه‌كی سێ سنووریدا دەڕوات نزیك بە خاڵی سنووریی تەنف.

وتی لیوای ئیمام باقر و یەکەکانی دیکەی سەر بە ئێران کە شەڕدەکەن لە ناوچەکە راستەوخۆ فەرمانەکانیان لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی بادیەی پاسدارانەوە وەردەگرن، کە ناوی مەزرەعەت ئیماراتییه‌ کە ئاماژەیەكە به‌و ناوچه‌یه‌.

حەشدی خێڵەکی سوریا

بەگوێرەی شەحود، چەندین سەرچاوەی خێڵەکیی پشتپێبەستراو پشتڕاستیانکردۆتەوە کە بەشیر لە حەسەکە "حەشدی خێڵەکی سوریا"ی نوێی دامەزراندووە، بە ئامادەیی ژمارەیەکی زۆر لە ریشسپیی خێڵەکانی ناوچەی بادیە و حەسەکە.

ئەو هێزە، کە خەڵك بە حەشد ناویدەبات، هاوشێوەی هێزەکانی حەشدی خێڵەکی سەر بە ئێرانە لە عێراقی دراوسێ، كه‌ میلیشا هه‌واداره‌كانی ئێران تێیدا باڵاده‌ستن.

شەحود وتی: "ئەم قۆناغەی داهاتوو شایەتی یەکگرتنی لایەنە چەکدارەکانی دیکە دەبێت بۆ نێو میلیشیا نوێیەکە."

وتیشی دانوستانەکان لە گەڵ سوقور سەحرا بەردەوامە، کە میلیشیایەکی خێڵەکیی سەر بە رژێمە و لەلایەن ئەیمەن جابرەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، پەیوەندی بە فەیلەقی 5ی سوپای سوریاوە هەیە بەڵام سەربەخۆیی دارایی و خێلەکیی خۆی پاراستووە.

شەحود وتی فەرماندەی لیوای باقر دەبێت وەك بەرپرسی مەیدانی و سەربازی کاربکات کە بەڕێوەبەری حەشدی خێڵەکی سوریایە و وتیشی ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ راکێشانی خەڵکی بەناوبانگی دیکە بۆ پێگەی سەرکردایەتی.

یه‌كێك له‌وانه‌ حەمزە حەسەن، ناسراو بە "ئەبو عەباس"ە کە ئێستا وەك فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی لیوای باقر کاردەکات.

چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی لە حەسەکە، عەمار ساڵح، بە دیارونای وت "ئەفسەرانی پاسداران راستەوخۆ سەرپەرشتی کەمپەکانی مەشقکردن دەکەن کە بۆ خێڵەکییەکان دامەزرێنراون و زیاتر لە حەسەکەن" و لە بیابانی نزیك بە تەدموریش.

وتی لە کەمپەکانی مەشقدا -- کە لیوای 156، پشتێنەی ئەمنی و جەبەل کەوکەبی تێدایە -- هەماهەنگی لەگەڵ پاسداران رێکخراوە لەسەر دەستی عەلی حەواس خەلیف کە ئەندامێکی خێڵی تائییە و نزیكە لە نەواف بەشیرەوە.

ساڵح وتی لەوکاتەوەی رژێمی سوریا کۆنترۆڵی بنکەی ئاسمانیی سینی داوەتە دەست پاسداران، چەکدارکردن و مەشقکردن هەنگاوی خێراتری ناوە و جوڵەی ئەفسەرەکانی پاسداران بەشێوەیەکی زیاتر دەبینرێت.

ساڵح وتی حەشد لەژێر فەرماندەییەکی دووانەییدایە، بەوەی نەواف بەشیر وەك سەرکردەی خێڵەکی کاردەکات و حاجی باقر وەك سەرکردەی سەربازی.

هه‌روه‌ها وتی: "ئەمەش رێكکەوتنی لەسەر کرا لە رۆخی باشوری بەیروت و لەژێر چاودێری و ئامادەیی حیزبوڵای لوبنانی و فەرماندەکانی پاسداراندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500