کاربەدەستانی عێراق ژمارەیەك هەنگاوی بەرپێگرانەیان دەستپێکرد بۆ کەمکردنەوەی مەترسی ئهو خێزانانهی لە کەمپەکانی ئاوارەدا دەژین له توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەرپرسێك دووشەممە (9 ئازار) بە دیارونای وت تا ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID 19 لەنێو ئاوارەکاندا تۆمارنەکراوە.
بەڕێوبەری گشتی لە بەڕێوبەرێتی کاروباری لقەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، عەلی جەهانکیر وتی وەزارەت ژمارەیەك هەنگاوی بەرپێگرانەی ناوە بۆ پاراستنی ئەوانەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە ئاوارەکران و ئێستا لەو کەمپانەدا دەژین لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وتی یەکشەممە دەستیانکرد بە ناردنی تیمە تایبەتەکان بۆ قهڵاچۆكردنی ئاڵودهیی و پاکژکردنهوهی هەموو ئەو کەمپانەی کەوتوونەتە باشوری شاری موسڵ.
وتیشی هەینی رابردوو تیمەکانی بەرگری شارستانی کەمپی کەرامەیان پاککردەوە و ماددهی دژه ئاڵودهییان پێدا رژاندن لە شاری تکریتی پارێزگای سەلاحەدین، لەگەڵ کەمپەکانی ئاوارەکان لە سامەڕا.
ههروهها وتی کاربەدەستان هەوڵدەدەن پێداویستی پاکژکردنەوە و قهڵاچۆكردنی ئاڵودهیی بۆ هەموو کەمپەکان دابینبکەن.
جەهانکیر وتی: "کارگێڕیی کەمپەکان لەئێستاوە شمەکی پاکژکردنەوە و قهڵاچۆكردنی ئاڵودهییان پێدەگات، تا دابەشبکرێن بهسهر خێزانە ئاوارەکاندا."
وتیشی: "نزیکەی 350,000 ماسك بەسەر ئاوارەکاندا دابەشكراوه." ئاماژەیکرد بەوەش كه له یەکەم وهجبهدا 15,000 ماسك یەکشەممە دابەشکران.
هەڵمەتەکانی هۆشیاری
جههانكیر ئاماژەیکرد بەوەش كه لەنێو هەنگاوەکانی بەرپێگرتندا "دەرکردنی رێنمایی تووند بۆ تەواوی کارگێڕیی کامپهكان هەن دەربارەی سنووردارکردنی هاتوچۆ بۆ دەرەوە و ناوەوەی کەمپەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ڤایرۆسەکە و چۆنێتی خۆپاراستن لێی".
جەختیکردەوە: "بڕیار و مامەڵەی حکومی بهس نیین گەر جەماوەر خۆی هۆشیاریی نەبێت بۆ خۆپاراستن دژی ڤایرۆسەکە و گواستنەوەی."
کاربەدەستانی حکومی دەستیانکردووه بە چەند هەڵمەتێکی هۆشیاریی رووبەڕوو، ههروهها دابهشكردنی نامیلکە و پۆستەر و پهخشی بەرنامەی تەلەفزیۆنی کە هۆشداریدهدهن دەربارەی رێگەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و چۆنێتی خۆپاراستن لێی.
جەهانکیر وتی خانەی قەیران کە بەرپرسە لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریداوە هەموو چاخانه و یانە و پارك و شوێنەکانی دیکەی گردبوونەوەی جەماوەری دابخەن و هەموو خوێندنگە و زانکۆکان تا 21 ئازار هەڵپەسێرن لە تەواوی وڵاتدا.
وتی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێرانیش داخراون و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان دوو وڵاتەکەدا بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵپەسێردراوە.
وتیشی ئەو عێراقیانەی ئێستا لە ئێرانن پێیانوتراوە تا نیوەی مانگی ئازاریان ههیه بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق.
وەزارەتی تەندروستی عێراق یەکشەممە رایگەیاند كه شەش کەیسی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی موسەننا، ئەنبار، زیقار، نەجەف، بەغدا و مەیسان تۆمارکراون.
لەوکاتەوەی یەکەم کەیس لە 24 شوبات راگەیەندرا، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتۆتە 61 کەیس و دوو کەسیش مردوون کە 5 ئازار راگەیەندران.