هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگهیاند كه هێزەکانیان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا چوارشەممە (12 شوبات) رووبەڕووی چەند چەکدارێك بوونەوە دوای ئەوەی یەکێك لە دەورییەکانیان کەوتە بەر هێرش لە نزیك شاری قامیشلی.
وتەبێژی هاوپەیمانان مایلیس کاگینس وتی: "هێزەکانی هاوپەیمانان کە دەورییەیان دەکرد لە نزیك قامیشلی له سوریا، بازگەیەكی هێزەکانی هەواداری رژێمی سوریایان بینی."
وتی: "دەورییەکە بە چەکی بچوك تەقەی لێکرا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە و هێزەکانی هاوپەیمانانیش بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بە چەك وەڵامیاندایەوە."
کاگینس وتی دەورییەکە بە سهلامهتی گەڕایەوە بنکەکەی دوای ئەوەی رەوشەکە "هێوربووهوە".
بەگوێرهی رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەکدارانی هەواداری رژێم لە گوندی خیربەت ئامۆ هەوڵیاندا رێگریبكهن لە دەورییە سەربازییە ئەمریکییەکە و تەقەیانکرد بە ئاسماندا.
رێكخراوهكه رایگهیاند كه ئەوه کاردانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لێکەوتەوە و هەوادارێكی رژێمیان لە پێکدادانەکەدا کوشت. هاوپەیمانان باسیان لە قوربانی لەوشێوەیە نەکرد.
خیربەت ئامۆ یەکێکە لەو ناوچە کەمانەی بەدەستی هێزەکانی هەواداری رژێمەوەیە لە باکوری رۆهەڵاتی سوریا کە زۆربەی لەلایەن کوردەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
هێزەکانی ئەمریکا لەو هەرێمە چالاكن وەك بەشێك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە شەڕی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکات.
ئهو هێزانه بهشێوهیهكی ئاسایی دەورییە ئەنجامدەدەن لە ناوچەکە لەگەڵ هاوپەیمانە کوردەکانیان.