بەرپرسێكی باڵای سهربازیی عێراق وتی سوپای عێراق بەمدواییانە تۆڕێكی تاوانکاریی هەڵوەشاندەوە لە ئەنبار کە دەستی هەبوو لە کڕینی چەك و تەقەمەنی دزراودا بۆ دواتر فرۆشتەنەوەیان لە بازاڕی رەشدا.
فەرماندەیەکی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادیە کە داوایکرد ناوی نههێنرێت، بە دیارونای وت سوپا نۆ ئەندامی گروپەکەی دەستگیرکردووه لە ناوچەی قائیم لە 30 کانونی دووەم.
ئەفسەرەكهی سوپا وتی ئەندامانی تۆڕەکە دانیان پێداناوە کە چەکەکانیان لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کڕیوە و لە حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دزراون لەو شارانهی لەلایەن هێزەکانی عیراقەوە رزگارکران.
وتی: "بەشێکی زۆری چەکی سوك و مامناوەندی روسین، بۆمب و تەقەمەنی و هاوەنیش بە ئەندامانی تۆڕەکە گیران لە ناوچەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار."
وتیشی ئەندامانی تۆڕەکە وتیان گوایە ڕۆلی ئەوان سنوورداربووە بۆ فرۆشتنی چەکەکان، دوای ئەوەی لەو گروپانەیان کڕیوە کە سەر بە میلیشیاکانی هەواداری ئێرانن وەك کەتائیب حیزبوڵا و حەرەکەت نوجەبا و عەسائیب ئەهل حەق و سەید شوهەدا.
ئەفسەرەکە وتی لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەوەی كێ چەکەکانی بە تۆڕەکە فرۆشتووە تا دەستگیربکرێت و بهێنرێتە بەردەم دادگا.
ئاماژەشیکرد: "ئەندامانی میلیشیاکان سەقامگیرییان ناوێت، لەبەرئەوەی سەقامگیری لە عێراق مانای ئەوەی ئهوان چیتر بەهانەیان نابێت چەکیان لەدەستدابێت یان لەناو میلیشیاکاندا چالاكبن و خزمەتی بەرژەوەندی وڵاتانی دیکە بکەن."
وتی بازرگانی بەو چەکانەوه كه تاڵانیكراون لەو ناوچانهی لە داعش رزگارکراون زیادیکرد دوای ئەوەی ئەمریکا سزای سهپاند بهسەر ئێراندا، لەکاتێکدا سزاكان بوونە هۆی کەمبوونەوەی پشتیوانی ئێران بۆ ئهو میلیشیانهی لە عێراق چالاكن.
وتیشی ئەوە فشاری بۆ هێنان دەستبکەن بە کاری تاوانکارانە بۆ دابینکردنی داراییان.
حەشارگەکانی چەك لەناوبران
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا نوعمان عەبدول زهوبهعی وتی لە سێ هەفتەی رابردوودا سوپای عێراق دەستیگرتووە بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنیدا کە لەدوای داعش جێمابوون لە موسڵ و تەلەعفەر و بەعاج و ناوچەکانی دیکە لە دەشتەکانی نەینەوا.
بە دیارونای وت: "دەستمانگرتووە بەسەر زیاتر لە 1,500 کیلۆ تەقەمەنی و تفاقی جۆراوجۆردا لەگەڵ دەیان ئارپیجی."
وتی سوپا دهستیشیگرتووه بهسهر سەدان چەکی سوك و بچوکدا لەگەڵ دوو سەکۆی موشەكهاویشتن.
زهوبهعی وتی گهر ئەو چەکانە به شاراوهیی بمانایهتهوه، دهشیا ئەندامانی داعش و گروپە تیرۆریستەکانی دیکەی دەستیان هەیە لە بازرگانیی چەكدا بیاندزن و بۆ خۆیان بەکاریانبهێنن بۆ ههڕهشهكردن لە سەقامگیریی وڵات.
وتیشی هێزەکانی عێراق "بەردەوامن لە ئەنجامدانی گەڕان بۆ هەڵدانەوەی حەشارگەکانی چەك و لەناوبردنیان لەو شوێنەی دەدۆزرێنەوە یان دوورخستنهوهیان بۆ شوێنێکی دیکە بۆئەوەی بهشێوهیهكی ئهمین فڕێبدرێن تا دڵنیایی هەبێت لهوهی مەترسییان نییە".
شارەزایهكی بواری سیاسهت، ئەحمەد حەمدانی وتی چەند میلیشیایەك کە ئێران پشتیوانیانە بەشدارن لە دابینکردنی چەكدا بۆ بازاڕی رەش و ئەوانەش لەو حەشارگە ژێرزەمینیانە دەرهێنراون کە دوای داعش جێمابوون.
وتی کڕیارەکان زۆربەی جار ئهو تاقمە تاوانکارانهن کە دەستیان هەیە لە کوشتن و دزیکردن بە زەبری چەك جگە لە خێڵەکانی ناوچە دوورەدەستەکان کە کێشەیان هەیە لەگەڵ خێڵی دیکە.
وتیشی هەندێك لەو چەکانەی بە نایاسایی بەدەستهاتوون بە قاچاخ دەبرێنە سوریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانهوه و بە چەند گروپێكی چەکداری دیکە دەفرۆشرێنەوە.
ههروهها وتی: "لە عێراق دەبێت ئەگەری ئهوەمان لەبیرنەچێت کە چەکدارانی داعش دەتوانن [جاریکی دیکە] بیانکڕنەوە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه لەهەمانکاتدا هێزەکانی عێراق هەنگاوی باشیان ناوە بۆ لهناوبردنی ئەو تۆڕانەی دەستیان هەیە لە فرۆشتنی چەكدا بە نایاسایی.